Neaz Rashid
18/02/2026
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی KRDPass بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری، لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاوڵاتییانی کوردستان بەردەستە
ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێریی دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپیی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شۆفێران.
رێنمایی شۆفێرانیش دەکات، "ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشانبدەن و بێ کێشە تێپەڕبن
Klicka här för att få din sponsrade notering.
Typ
Telefon
Webbplats
Adress
Stockholm