Captain Agrin

Captain Agrin

Share

29/04/2018

دینەکان گەورەترین سپۆنسەری نەفامی و دواکەوتنن
بۆ ھەر کۆمەلگایەک
ھیچ کۆمەلگایەکم نەدیت و لە ھیچ کتێبێکی دینی نەمبێنی باسی پێشکەوتن بکات
تەنھا بینم خەڵک بخەنە ئەندیشەو خەیاڵێکی قوڵەوە.

29/04/2018

کەلیمەی دین وشەیەکە بۆ ناسینەوەی ئایدلۆژیایەک
ئایدلۆژیاش قەناعەتە
کەواتە دین قەناعەتێکەو مەرجیش نیە ئایدلۆژیاو قەناعەتێکی سەدە کۆنەکان توانایەکی ئەوتۆی ھەبێت بۆ فکرە مۆدێرنەکان
ئێمە ناڵێین ببن بە علمانی و ئەتێست بەڵکو لەسەر ئەوە دەدوێین کەوا فکرە کۆنەکان ستراتیژیەکی ئەوتۆ نیە بۆ سەردەمی مۆدێرنو تەکنەلۆژیا بەرجاوەکان
بەلایکێک ھاوکارمان بن
سوپاس

28/04/2018

ھیچ
وشەیەکمان لێ زیاد نیە
دەدوێین لەسەر زاراوە نەزانراوەکان
بە نوسراوو بە وتراو بە زمان و زاراوە
حەقیقەتان نیشان دەدەین

ئاگرین

28/04/2018

دینداری بۆتە عادەت و حزبایەتیش بۆتە نەخۆشی

سەرهەڵدانی سەرچەم بیروبۆچونوو فکرە جیاکانی ناو کۆمەلگا جی ئەوانەی پەیوەستن بە دینو کلتورو عادەتو هەڵویستە تەقالیدیەکان یاخود جی ئەوانەی پەیوەستن بە یاساو رێساو حزبایەتی و حوکمرانی کۆتایی هەردوو تەرەف دەگەرێتەوە بۆ دیکتاتۆری حەقیقەتێکەو رەگەزو ئایەتی خوداش ناتوانێت چاوپۆشی لەم حەقیقەتە بکات
لە سەرەتای دەرکەوتنی ئاگرین کاری هێرشی فکریە بۆ عادەتە سەخیفەکانی ناو کۆمەلگا
بینەرمان کەمە تاکو دەگەینە سەرقاچی خۆمان لە کەمووکورتیمان ببورن
لێرەوە باسێکی کورت لەم هەلوێستە سەخیفانەی کۆمەلگا دەکەین کە دەرەنچامەکەین دیکتاتۆریە لەسەر هەر راوبۆچوونو فکرەیەکی ئێمە رێز دەنوێنین بەرامبەر بە هەموو فکرەو ئایدلۆژیاو لۆژیکێک بەڵام قەناعەتی خۆمان بروامان بە هیچ دینو کلتورو عادەتو یاسایەک نیە ئامانجیشمان بەدەرخستنی حەقیقەتە
دین بۆتە ئامری سەرەکی بۆ تیچارەتو دیکتاتۆری کۆمەلگای پاتاو و سەخیف قەناعەتیان وایە کاتیک یەکێک ریشدارو شەڵوار کورت بوو دەکرێت سیقەو متمانەو تەنانەت ناموسیشی تەسلیم بکەین لێوەی دڵنیابین خۆ گەر ئێمە بێینە سەر حەقیقەت رێژەی فرتوفێڵ و قۆڵبرینو دزیو تاڵان کردن و خواردنی مافی هەژاران و تەنانەت رێژەی سێکسیش لە کۆمەلگا دیندارو ئیسلامیەکان زیاترە مەگەرێنەوە سەر قسەو بیرو بۆچونی کۆنەوە ئاماژە بەوە بکەن کۆمەلگا خۆی وایە دین جی بکات ئەوە دینە کۆمەلگایەک پەروەردە دەکات سۆسیۆلۆژیزم دەستەواژەیەکی کۆمەلناسی دەقیقەن ئاماژە بە پەروەردەژردنی تاک دەدات لەلایەن کۆمەلگاو بیروبۆچونو فکرە تەقالیدیەکان
لێرەیە دین تیچارەتێکی بەرچاوە
٤ رۆژ وتار دەدەن و رۆژی پێنچەم بەناوی دروستکردنی مزگەوتو یاخود تێرکردنی مالی هەژاران کۆمەکو هاوکاری بۆ خودی خۆیان کۆ دەکەنەوە دواتر خوداش گوایە رسقی فەقیرێکی خواردوەو داویەتی بە مەلایەک چونکە دیندارە بگەرێیەوە سەر حەقیقەت ئەو دینداریەی لە ماڵە هەژاریک هەیە لە مەلایەک نیە مەلا بەس گان و ٥ فەرزەی نوێژەکە دەزانێت دواتر هەر تەرەفێک لە مانە بەرەو رێچکەیەکی تر هەنگاو دەنێن ئەویش سیاسەتە
لە سیاسەتەوە بەرەو دیکتاتۆری
داخ بۆ شتیک دەکێشم
دیکتاتۆریش نازانن ئەم قەوارە سیاسیانەو دیندارانە
بگەرێینەوە سەر بەرهەم ساڵح
مەودایەکی درێژ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو خاوەن داهاتو سامانێک زۆر بوون هیچ پرۆژەو پێشکەوتنێکی ئەتۆو نەگێرا ئێستا بانگەشە بۆ دیموکراسی و پێشکەوتن دەکات بەرهەم ساڵح ئەمچارە قاچ دروست بکاتەوە هێز نیە بیشکێنێت چاوتان لە بەردانی کورسیش نەبێت گەر بگەرێینیەوە سەر قەوارەکانی تریش بەهەمان شێوە نامانەوێت باسەکە زۆر تێکەڵ بکەین
شکوور چاوکراوین لە ئاست حەقیقەتدا لەوە تێگەشتووین کە تاکی کورد میزاجین بە قسەی گەرم گەرم دەبنەوە بە ئیهمال کردن سارد دەبنەوە پێش هەڵبژاردن کۆمەڵێک رقوقینەمان لە دڵ کۆ کردۆتەوە بۆ کاتی سەرچون بۆسەر سنوقی هەلبژاردن بەلام هێنە میزاجین پێش ئەوەی بگەینە ئەو شوێنەی ویستمانە دوجاری قسە زلو گەرمو پاتاوو نەخۆشەکانی سیاسەتمەدار دەبینەوە رێک ئۆتۆماتیکیان هەرتاکێک سیاسەت مەدارێک دەکات بە کەعبەو دینی خۆی پاش دەنگدانیش نەفرەت باران تۆ سەیری ئەم عەقلیەتە میزاجیە بکەن
مەلاکانیش بەهەمان شێوە پێش قوربان هەزار قسەی بریقەدار بۆ کاتی قوربانی
باسی ئەواانەش ناکەم حزبایەتی دەکەن
لەم میزاجیە وەرنە خوارەوە.

ئاگرین

Want your business to be the top-listed Business in Moscow?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Moscow