Ara86Ali
11/02/2024
خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی هێلیۆس کە پشتگیری ئەو کەسانە دەکات کە بڕیاری ئەرێنی پەنابەرییان وەرگرتووە، سەرلەنوێ دەستی پێکردەوە
پڕۆژەی هێلیۆس یەکێکە لەو ئەگەرە کەمانەی بۆ ئەو کەسانەی کە بڕیاری ئەرێنییان بۆ پەنابەری وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی پشتیوانی بۆ یارمەتیدانیان بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی یۆنان. پڕۆژەی هێلیۆس یارمەتی کرێ و پۆلی زمانی یۆنانی و خولی دامەزراندن پێشکەش دەکات. بەڵام لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە پڕۆژەی هێلیۆس ڕاگیرابوو، چونکە پارەدان بۆ پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتی یۆنان پەسەند نەکرابوو. ئێستا پارەی بەردەوامی پڕۆژەکە پەسەند کراوە و وردە وردە هەموو خزمەتگوزارییەکانی پروگرامی هێلیۆس دووبارە بەردەست دەبنەوە.
بەڵام ڕەنگە کاتێکی زۆری پێبچێت تا هەموو خزمەتگوزارییەکانی پروگرامی هێلیۆس بگەڕێندرێنەوە. ئەگەر تۆ پێشتر سودمەندی پڕۆژەی هێلیۆس یت و شایستەی یارمەتییەکانی کرێ بیت، ئێستا پێویستە بتوانیت لە شوباتی ٢٠٢٤ بەدواوە بڕی تەواوی یارمەتییەکانی کرێ وەربگریت. لە ئەگەری هەر پرسیارێک یان نیگەرانییەکتان هەبیت سەبارەت بە پارەدانەکان لە کاتی ڕاگرتنی پڕۆژەکەدا (لە نێوان مانگی دەهی ٢٠٢٣ ومانگی یەکی ٢٠٢٤)، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پڕۆژەی هێلیۆسەوە بکەن بۆ زانیاری زیاتر. لە خوارەوە دەتوانن وردەکارییەکان بدۆزنەوە کە چۆن دەستیان پێ بگات.
ئێستا دەتوانرێت جارێکی تر ناوت تۆمار بکرێت لە پڕۆژەی هێلیۆس. ئەگەر بڕیارێکی ئەرێنی پەنابەریت وەرگرتووە و دەتەوێت ناوت تۆمار بکەیت لە پڕۆژەکەدا، تکایە پەیوەندی بە هێلیۆسەوە بکە. بەڵام ئاگاداربن بەهۆی ماوەی درێژخایەنی ڕاگرتنەکە پاشەکەوتی ئەو کەسانە هەیە کە ئارەزووی ناو تۆمارکردن دەکەن. ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناونوسکردن. بۆ پەیوەندیکردن بە پرۆژەی هێلیۆس، تکایە پەیوەندی بکەن یان نامەیان بۆ بنێرن لە واتسئەپ یان تێلێگرام لە کاتژمێر ٩:٠٠ - ١٥:٠٠ لە نێوان دووشەممە و هەینی:
8980 986 690 30+ ئینگلیزی - فەرەنسی - ئۆکرانی - یۆنانی
6134 665 690 30+ عەرەبی
6107 695 690 30+ سۆرانی-کرمانجی-تورکی
6125 665 690 30+ فارسی-پاشتۆ - ئۆردو - هیندی - پەنجابی
ڕاگەیاندنی فەرمی سەبارەت بە درێژەی پڕۆژەی هێلیۆس:
https://greece.iom.int/helios-announcement-sorani
هەر پرسیارێکتان هەیە لەسەر ئەم بابەتە یان هەر بابەتێکی تر دەتوانن لە فەیسبووک مەسنجەر نامەمان بۆ بنوسن یان لە ڕێگەی واتس ئەپەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. لێرەدا تێڕوانینێکی گشتی بۆ ژمارەی هێڵی گەرمی واتسئەپەکەمان دەخەینەڕوو:
عەرەبی: 2535 222 694 30+
فارسی: 8922 228 694 30+
ئوردو: 5104 828 694 30+
ئینگلیزی: 5026 828 694 30+
فەرەنسی/کوردی: 5102 828 694 30+
Kurdish version
Arabic, Farsi, Urdu, French and English version can be found here: Mobile Info Team for refugees in Greece - الفريق المتنقل لمعلومات اللاجئين
24/09/2023
زۆر سوپاس بۆ DRC بۆ ئەو کارانەی بەیەکەوە کردمان
بۆمن جێگای شانازیی بوو کاتێک دەم بینی منداڵان دڵخۆش بوون بە کارەکانی DRC و ئێمە لە بواری پەروەردە!!
Kliknij tutaj, aby odebrać Sponsorowane Ogłoszenie.
Kategoria
Strona Internetowa
Adres
Warsaw