Hospetal

Hospetal

Share

27/11/2021

وێنەیەڪۍ گەورەڪراوەۍ خڕۆڪە سپیەڪان...
سبحان ﷲ....

10/02/2021

16 سوودى تەندرووستی برۆکلی
کە تا ئێستا نەتزانیوە
1- کۆنترۆڵی فشاری خوێن دەكات : برۆکلی پۆتاسیۆمی تێدایە ، کە خۆراکیكى گرنگە بۆ جێگیربوونی پەستانی خوێن ، کاریگەرییە زیانبەخشەکانی سۆدیۆم لەسەر پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە .

2- سیستەمی هەرس کردن باشتر دەکات :
برۆکۆلی هەردوو جۆر ڕیشاڵی تێدایە ، کە کۆلۆن و کۆئەندامی هەرس پاک دەکاتەوە ، ژەهر و چەوری کۆلیسترۆڵ دەردەکات و ئاستی شەکری تەندروست لە خوێندا دەهێڵێتەوە.

3. شەڕ لەگەڵ خەمۆکی دەکات : برۆکۆلی ئاستی ترشی فۆلیک ئەسید پڕ دەکاتەوە ، کەمی فۆلیک ئەسید دەبێتە هۆی خەمۆکی و هیلاکی و خراپی یادەوەری و کێشەی دەروونی وەک شیزۆفرینیا .
4- بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودە :
برۆکلی کالسیۆم و ڤیتامین K تێدایە، کە هەردووکیان بۆ تەندروستی ئێسک و بۆ نەهێشتنی پووکانەوەی ئێسک زۆر پێویستن.
5- ڕێگه لە شێرپەنجە دەگرێت: برۆکۆلی تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی تێدایە ، کە دەتوانێت ئیسترۆجینەکان لاببات و دژی شێرپەنجەی مەمک و میزڵدان و کۆڵۆن و هێلکەدان بجەنگێت.
6- شەڕ لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ دەکات:
ڤیتامین B6 و فۆلەیت و ترشە ئەمینیەکان لە برۆکلیدا هەیە ، پارێزگاری پێشکەش دەکەن لە دژی نەخۆشیەکانی دڵ و یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدەن و کۆلیسترۆڵی LDL خراپ کەم دەکاتەوە .

7- باشترکردنی بەرگری لەش :
برۆکۆلی ڤیتامین C و دژە ئۆکسانی بەهێز لەخۆدەگرێت لەوانە ماددەی سالفۆرافین کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەدات لە دژی هەوکردنی جۆراوجۆر و هێرشی ڤایرۆسی .
8- بینین باشتردەکات :
برۆکۆلی ڤیتامین A، زێکسانتین، لیوتین لەخۆدەگرێت، کە تەندروستی چاو دەپارێزێت و رێگری لە خراپبوونی تۆڕی چاو دەکات.
9- رێگری لە تێکچوونی پێست دەکات :
برۆکۆلی دەوڵەمەندە بە بیتا کارۆتین، فۆلەیت ، ڤیتامینەکانی B، C و E، کە دەبێتە هۆی چالاککردنی بەرگری پێست و بەرهەمهێنانی کۆلاجین مادەیەکی زۆر گرنگ لە برۆکلی ، گلکۆرافانین دەگۆڕێت بۆ سولفۆرافان کە تێکچوەکانی پێست چاک دەکاتەوە ، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی .
10. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات: بوونی ڕیشاڵی تواوەو نەتواوە یارمەتیدەرە بۆ نزمبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ .
11- بە سوودە بۆ گەشەی قژ :
ڤیتامینەکانی A و B6 و C دەبێتە هۆی ورووژانی بەرهەمهێنانی سیبەم،
کە قژ شێدارو بەهێزدەکات .

12. بۆ بەهێزی جەستە :
برۆکۆلی سەرچاوەی باشی خۆراکی تێدایە وەک ڕیشاڵەکان و ڤیتامین B-complex، C، E، beta carotene، فۆلەیت، ئۆمێگا 3 و 9 ترشی چەوری، کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، مەنگەنیزکە کە بۆ لەشولارێکی تەندروست پێویستە،

13- پشتگیری لە تەندروستی سیستەمی دەمارەکان دەکات : پۆتاسیۆمی تێدایە کە کۆئەندامی دەمارەکان بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە لە باشتر کارکردنی مێشک. برۆکلی سووڕی خوێن لە خانەکانی مێشکدا زیاد دەکات .
14- پاشەڕۆ زیانبەخشەکان لە لەش دەکاتە دەرەوە .
15. ڕێدەگرێت لە کەم خوێنی : برۆکلی دەوڵەمەندە بە ماددەکانی ئاسن و ترشی فۆلیکی کە یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی کەم خوێنی .
16 - دژە هەوکردنە :
برۆکلی سەرچاوەی دەوڵەمەندی تایبەتی لە فلاڤۆنۆید بە ناوی kaempferol ، ی تێدایە کە یارمەتی هەستیاری جەنگی و هەوکردن دەدات .

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


235
Kalar
964