Bio kingdom
29/07/2024
Strawberry- تووتفەرەنگی ، فەرەولە
لە خێزانی Rosacea یە ئەوانەی گوڵیان هەیە و لە گروپی fragaria یە کە جۆرە جیاوازەکانی تووتفەرەنگی ئەگرێتەوە ، بەهۆی میوە و بۆن و تامە جیاوازەکەی لە چەندین وڵاتانی جیهان گەشەی پێ ئەکرێ ، بە ڕاستەوخۆ بێ یان لە دروستکردنی شەربەت و مرەبا و کێک و دۆندرمە و چەندین بواری تر بەکارەهێنرێ وەک دروستکردنی بۆن و سابون و جوانکاری ئافرەتان .
میوەیەکی ئاڵۆزە چونکە لە هێلکەدانی گوڵەکەوە دروست نابێ بەڵکو لە توێکڵی هێلکەدانەکە واتە بنی گوڵەکەوە دروست ئەبێ ئەو میوانەی کە بەم شێوازە دروست ئەبن هەنجیر و هەرمێ و تووتفەرەنگی ئەگرێتەوە
سەرەتا گەشەپێکردنی ئەم میوەیە لە سەدەی هەژدەیەم لە بریتانیا و فەرەنسا دەستیپێکردبە شێوەیەکی بەرچاو بەڵام لە سەدەکانی پێشووتریش گەشەی پێ ئەکرا .
تووتفەرەنگی 91% ی ئاوە ، 8% ی کاربۆهیدراتە واتە شەکر 1% یشی پڕۆتینە
فیتامین c و مەنگەنیزی تێدایە ، فیتامین و کانزاکانی تریشی تێدایە بەڵام بە ڕێژەیە کەمتر ، وە نزیکەی 0.3 گرام چەوری ناتێری تێدایە
بۆیەی ئەنثۆسیانین بەتایبەت pelargonidin-3glucoside ی تێدایە کە رەنگە سوورەکەی پێ ئەبەخشێ و لە هەنێ رووەک لە وەرزەکانی وەک پایز و زستان گەڵاکانیان ئەگۆڕێ بۆ ڕەنگی سوور.
بە هیوای سوود بینین.
07/04/2024
کوارگ
سەر بە شانشینی کەڕووەکانە ، ئەم شانشینە چوار فایلەم یان گروپی لێ ئەبێتەوە
١-کایتریدیۆمایکۆتا
٢-زایگۆمایکۆتا
۳-ئاسکۆمایکۆتا
٤-باسیدیۆمایکۆتا
٥-گلۆمێرۆمایکۆتا
کوارگیش سەر بە فایلەمی باسیدیۆمایکۆتا یە کە کەڕووەکانی وەک کەڕووی جەلی و کەڕووی شێڵفی یان رەفی و کوارگ ئەگرێتەوە .
ئەم فایلەمە بەوە ناسراوە کە شێوەی زۆربەی کەڕووەکانیان کڵەب شەیپە واتا لوولەکییە و لە کۆتایی پان ئەبێتەوە کە پێی ئەڵێن بەسیدیەم وەک کوارگ .
جگە لەوەش ئەم فایلەمە وردبینە کەڕوو واتە کەڕووی زۆر بچووکی تێدایە وەکو سمەت و رەست کە تووشی ڕووەک ئەبن لەگەڵ هەنێ جۆری ییست واتا خومرە .
بەهیوای سوود بینین.
07/04/2024
نەعناع
جۆرێکە لە ڕووەکەکانی خێزانی Lamiaceae ڕووەکێکی بۆندارە هەروەها پێرینیاڵە واتە دوو ساڵ زیاتر ئەژی انڤەیزڤیشە واتە زوو بەخێرایی گەشە ئەکات . ئەم خێزانە نزیکەی ٦٥ جینەس و زیاتر لە چل سپیشیس واتە جۆر بوونی هەیە جگە لەو جۆرانەی کە بە تێکەڵکردنی جینەکانی دوو جۆرەوە واتە هایبردایزەیشنەوە دروست بوونە .
سوودەکانی :
گەڵاکانی تامێکی گەرم فرێش شیرینی بۆنداری هەیە بە دواتامێکی ساردەوە.
لە دروسکردنی دۆندرمە ، جەلی ، سیرەپ ، شیرینی بەکارەهێنرێ
لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ گۆشت بەکارەهێنرێ و لە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ دروسکردنی سۆس و جەلی بەکارەهێنرێ و لە هیند لە دروسکردنی کاری بەکارەهێنرێ .
دروسکردنی چا هەروەها ڕۆنیشی لێ بەرهەمەهێنرێ و چەندین بواری تر.
بەهیوای سوود.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
Kalar