KMCA
09/11/2025
کەمپەینی ئەم ساڵی #هەفتەیسەلامەتییدەرمان کۆتاییپێهات
سوپاس کە لەم هەفتەیەدا لەگەڵمانبوون کاتێک تیشکمان خستەسەر گرنگیی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکان بۆ سیستەمی ڕاپۆرتکردن و چۆن هەموومان توانامان هەیە بۆ سەلامەتترکردنی دەرمانەکان.
بەڵام لێرەدا ناوەستین، بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بەردەوامدەبێت لە کۆکردنەوە و چاودێریکردنی ڕاپۆرتی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکانی نەخۆشەکان و پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لەوەی دەرمانەکان بە سەلامەتی بەکاردەهێنرێن.
لەبیرتبێت، کاتێک باس لە سەلامەتیی دەرمان و نەخۆشەکان دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا، هەموو ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ سیستەمی ڕاپۆرتکردنی KMCA ڕەچاودەکرێن.
بەردەوام بە لە #ڕاپۆرتکردنیکاریگەرییلاوەکییدەرمان و هاوکارمانبن بۆ سەلامەتترکردنی دەرمانەکان، بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.
#هەفتەیسەلامەتییدەرمان #ڕاپۆرتکردنیکاریگەرییلاوەکییدەرمان
07/11/2025
چۆن ببیت بە #پاڵەوانیسەلامەتییدەرمان؟
هەموو نەخۆشێک یان چاودێرێکی نەخۆش توانای هەیە دەرمانەکان سەلامەتتر بکات بۆ هەمووان. لێرەدا چوار ڕێگا دەخەینەڕوو بۆئەوەی وریاتر بیت لە بەکارهێنانی دەرمانەکان و یارمەتیدەر بیت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی #چاودێرییسەلامەتییدەرمان؛
✔️ ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی بکەن دەربارەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییە پێشبینیکراوانەی کە پەیوەستن بە دەرمانەکە.
✔️ ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستیی بکەن سەبارەت بە شێواز و چۆنییەتیی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان.
✔️ زانیارییەکانی ناو دەرماننامە بخوێننەوە و شێوازی بەکارهێنانی پەیڕەوبکەن.
✔️ کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA ڕاپۆرتبکەن.
ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.
#هەفتەیسەلامەتییدەرمان #ڕاپۆرتکردنیکاریگەرییلاوەکییدەرمان
چاودێریکردنی سەلامەتیی دەرمانەکان لە بەردەوامبووندایە تەنانەت دوای بەبازاڕکردنیشیان
بەکارهێنەرانی دەرمان، پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی، دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دەرمان و کۆمپانیا دەرمانسازییەکان، هەمووان ڕۆڵیان لە سەلامەتترکردنی دەرمانەکاندا هەیە.
هەر ڕاپۆرتێکی کاریگەریی لاوەکیی گومانلێکراوی دەرمانێک کە بە سیستەمی ڕاپۆرتکردن نێردراوە یارمەتیدەرمانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆفایلی سەلامەتیی دەرمانەکە. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە ئێمە و کۆمپانیا دەرمانسازییەکان ڕێوشوێنی گونجاو بگرینەبەر بۆ پاراستنی نەخۆشەکان لە زیانی دەرمانەکان لە داهاتوودا.
ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.
#هەفتەیسەلامەتییدەرمان #ڕاپۆرتکردنیکاریگەرییلاوەکییدەرمان
سەلامەتترکردنی دەرمانەکان لە ئێوەی پیشگەری تەندروستییەوە دەستپێدەکات.
وەک پسپۆڕی چاودێریی تەندروستی، ڕۆڵێکی سەرەکیت هەیە لە سەلامەتیی دەرمانەکان و نەخۆشەکانت؛
✔ لەگەڵ نەخۆشەکانت و چاودێرەکانیان دەربارەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی پێشبینی ڕوودانیان دەکرێت گفتوگۆبکە.
✔ ڕاوێژیان لەگەڵ بکە لەسەر چۆنییەتیی ڕێگریکردن یان مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییە لاوەکییەکان.
✔ لە ئەگەری ڕوودانی کاریگەریی لاوەکی، چۆنییەتیی ڕاپۆرتکردنیان بۆ ڕوونبکەوە.
ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.
#هەفتەیسەلامەتییدەرمان #ڕاپۆرتکردنیکاریگەرییلاوەکییدەرمان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Website
Address
Shorsh
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 15:00 |
| Tuesday | 08:00 - 15:00 |
| Wednesday | 08:00 - 15:00 |
| Thursday | 08:00 - 15:00 |
| Sunday | 08:00 - 15:00 |