Smithson

Smithson

Share

27/12/2025

A brief look at a three-day training in southern Iraq, combining practical learning and field work to support farmers in improving land and livestock management while reducing N₂O emissions. Implemented by Smithson with support from UNDP and the people of Japan.

08/05/2023

پەیمانگای سمیتسۆن هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکێ ڕاهێنان دەربارەی "بازاڕکردن و براندکردن و پاکەتکردن"، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە پڕۆژەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت (PSD)وە هەروەها یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان (KFCCI).

کات و شوێن:
خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە، لە شاری هەولێر ساز دەکرێت، لە بەرواری ٢١-٥-٢٠٢٣ ، کاتەکان ٢:٣٠ بۆ ٦:٣٠ ئێوارە.

ئەم خولە بۆ کێیە؟
بۆ خاوەن پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان، ئامانجی خولەکە ناساندنی بەشداربووانە بە شێوازەکانی بازاڕکردن، پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی بازاڕکردن، دروستکردنی لۆگۆ، هەروەها بەشداربووان فێری شێوازە سەرنجڕاکێشەکانی پاکەتکردن دەبن.

چۆن بەشداری بکەم؟
دەتوانی لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (لینکە) ناوت تۆمار بکەیت :

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd-qYTOPbdl18hKvaVjMIgPKSJ_uVxgqDFfOcbA0eNAky6g_g/viewform

(PSD) بریتیە لە پڕۆژەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت لە عێراقدا، پڕۆژەیەکی هەمەچەشنی هاوکاری خوازە کە لەلایەن (GIZ) GmbH جێبەجێ دەکرێ و ڕاسپێردراوە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (BMZ)، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا (EU) پشتیوانی دارایی دەکرێت.

لەم خولەدا باشداربوو ئەم خاڵانەی خوارەوە فێر دەبێت:

• بنەماکانی بەبازاڕکردنی براند و پاکەتکردن و چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە کارە بازرگانییەکانیاندا.
• تواناکانی پەرەپێدانی ستراتیژی کاریگەرانەی بازاڕکردن و جێبەجێکردنی بە سەرکەوتوویی.
• چۆنیەتی دروستکردنی لۆگۆ و بەکارهێنانی بۆ باشترکردنی پڕۆژە بازرگانییەکانیان کە یەرمەتی دەرە بۆ ڕاکێشانی سەرنج و متمانەی کڕیارەکان.
• ئاشناکردنی بەشداربووان بە گرنگی پاکەتێکی سەرنجڕاکێش کە سەلامەتی و تەندروستی بەرهەمەکە دەپارێزێت.
• باشترکردنی تواناکانی بەشداربووان لە بواری بازاڕکردن و براندکردن و پاکەتکردندا بە مەبەستی زیادکردنی چانسی سەرکەوتنی کارە بازرگانییەکانیان.

Tags:

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00