Wishe.net
ئەم تەماتە جوانە کیلۆی 200 دینارە، بۆ نایکڕن؟ بیکە بە دۆشاو یا وشکی بکەوە نیعمەتە و پاڵپشتیشە بۆ جووتیار..
09/07/2026
🔴 ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ڕای گەیاند، بڕی 14 ملیار دیناری دیکەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت کە لەناو بیرێکدا شاردرابووەوە، دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمەیش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردووشدا، دەست بەسەر سەدان ملیۆن دۆلاری ناوبراودا گیرابوو.
09/07/2026
لەپێناو ڕێكخستنەوەی تۆڕی كارەبا و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پڕۆژەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەرفراوان بكرێن، دەرئەنجامەكەی كوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی كاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
یەكەم: لە سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا 1,974 مێگاوات كارەبای تازە لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:
1- لە وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات).
2- وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات).
3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات).
4- وێستگەی بازیان (750 مێگاوات).
5- وێستگەی دێرەلووك (38 مێگاوات).
6- لە وێستگەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك (87 مێگاوات).
7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
دووەم: لە سێكتەری گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پڕۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار
1- لە هەولێر و سۆران: 31 پڕۆژە، بە گوژمەی 233,72 ملیۆن دۆلار.
2- لە دهۆك و زاخۆ: هەشت پڕۆژە، بە گوژمەی 40,13 ملیۆن دۆلار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 22 پڕۆژە، بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.
سێیەم: لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پڕۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار
1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پڕۆژە، بە گوژمەی 109,742 ملیار دینار.
2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پڕۆژە، بە گوژمەی 35,239 ملیار دینار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 2,224 پڕۆژە، بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.
4- گەیاندنی كارەبا بۆ 575,000 هاوبەشی كارەبای تازە.
5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
6- كوژانەوەی 6,000 موەلیدە لەناو گەڕەكەكان.
7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.
8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Hiwa City
Irbil
44001