HAG
30/07/2021
بسم الله، والحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه و من اهتدى بهداه. أما بعد:
لە ڕوانگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام كە خوای گەورە ڕێنموونی كردووین بۆ سەر ڕێگای ڕاست و یارمەتی داوین لە قۆناغەكانی ژیانمان بە سەركەوتووی ئەزموونێكی زۆر باشی پێ بەخشیوین كە جێگای شوكر كردنە .
لە ماوەی كاركردنمان لە ڕابردوو هەڵساوین بە دانان و دیاریكردنی قیبلەی ئەو مزگەوتانەی كارمان تێداكردوون هەروەها پشتڕاستكردنەوە و ڕاستكردنەوەی قیبلەی ئەو مزگەوتانەی كە ڕایانسپاردووین بە خۆشحاڵیەوە.
كاتێك داوا لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەكرێ كە قیبلەی مزگەوتی سەنعای یەمەن دابنێ بێ ئەوەی خۆی صەنعای بینیبێ ئەڵێ ڕووی بكەنە لوتكەی ضين .
ئێستا لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا لە وێنەی مانگە دەستكردەكان دەركەوتووە ئەگەر هێلێك لە مزگەوتی گەورەی سەنعا بكێشی بە ئاراستەی لوتكەی ضین ڕێك دەكەوێتە ناوەڕاستی كەعبەی پیرۆز ئەوەش دەرخەری ئەوەیە كە خوای گەورە لە قورئان دەفەرموێ
وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى ﴾ [النجم: 3، 4]
دەكرێ دوای ئەو هەموو ساڵە بڵێین كە مانگە دەستكردەكان شاهێدی بۆ پێغەمبەرمان صلی اللە علیە وسلم دەدەن.
هەروەها دەكرێ ئەو بەرنامەیە بەكابێت بۆ ڕاستكردنەوەی قیبلەی مزگەوتەكان بۆیە ئێمە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین لە ڕێگای ئەو بەهرەیەی كە خودا پێی بەخشیوین ئامادەییمان دەرببڕین لە ڕاستكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەی قیبلەی مزگەوتەكان هەروەها دانانی قیبلەی ئەو مزگەوتانەی كە پلانە دروست بكرێن پێش ئەوەی بگاتە دەستی ئەندازیاری تەلارساز بۆ ئەوەی توشی ئەو هەڵانە نەبن كە زۆربەی مزگەوتەكانی هەرێم تێی كەوتوون چونكە ئەوەی لە سەرەتاوە بە پلان دەیكا زۆر جیاوازە لەوەی دوای تەواوبوون چاكی بكات.
وە بۆ زانیاریشتان لە نزیكترین شوێنی هەولێر ئەگەر یەك پلە خوار بێ واتا لە جیاتی گۆشە ٩٠ گۆشەكە ٨٩یان٩١بێت تا دەگاتە كەعبەی پیرۆز ٥٠٠كیلۆ مەتر دوور دەكەوێتەوە ئەوە بۆ مزگەوتەكانە بۆ كەسێك نا كە بەتەنها لە شوێنێك نوێژ بكات و بە دڵنیایی نەزانێ ڕوگەی قیبلە لە كوێیە چونكە لەو شوێن و كاتەدا ئاساییە گرنگ تەقوای هەبێ.
ئەوە بۆ ئەوەی نەڵێن لەسرتان قوڕس كردووین
داواتان لێ دەكەین ئەم پۆستە لای خۆتان شەیر بكەن بۆ ئەوەی بە زۆرترین كەس بگات و هەر مزگەوتێك ویستی ئامادەین بۆی تاوەكو ئێوەش بێ بەش نەبن لەو پڕۆسە خێریە .
وصلاة و سلام علی الرسول اللە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
0000