Pc-It-fb
31/01/2014
چۆنیەتی زانینی مەودای نێوان هەر شار و وڵاتەک...
وەک دەزانین ماڵپەری گۆگل بەهێزترین ماڵپەری بەدواگەرانە
دەتوانین زۆۆر بە ئاسانی و بە خێرایی لە ئەنتەرنێت لە دوای هەر شتێک بگەرێین کە دەمانەوێ بەدەستی بێنین جا هەر زانیاریەک بێ
یەکەکی دی لەو زانیاریانەی کە لە رێگای گوگل دەتوانی بەدەستی بینی زانینی مەودای نێوان شار و وڵاتەکانە کە زۆۆر بە سوودە لۆ ئەوانەی گەشتیارن و گەشتی زۆر دەکەن بۆ وڵاتەکان و شارەکان کە هەم مەوداکە بە دووری واتا بە (مەتر ،کیلۆمەتر ، میل ،.... هتد) وە هەم مەوداکە بە کات واتا چەند خولەک یان کاتژمێر مەودای نێوان ئەو شار و وڵاتەیە کە ئەتوو دەتەوێ بیزانی
ئەو کارە کوو دەکرێ و کو دەگەینە ئەو زانیاریە ؟!
لۆ ئەوە بزانین مەودای ئەو شار و ڵاتە چەندە کە دەمانەوێ پێیبگەین
سەرەتا پێویستە ماڵپەری گۆگل بکەیەوە پاشان لە ناو لاکێشیەی لەدوگەران(Search) دەنووسین Distance کە بە کوردیەکەی بە مانای دووری یان مەودا دێ
لۆ نموونە ئەمە دەمانەوێ بزانین مەودای نێوان شاری هەولێری پایتخەتی کوردستان و شاری سلێمانی چەندە ؟!
لە لاکێشەی لەدوگەران لە گوگل دەنووسین :
Distance Erbil to Sulaymaniyah
سەرەتا دەنووسین Distance پاشان ناوی شار یان وڵاتەکە
پاشان ووشەی to ئەوجا ناوی شار یان وڵاتەکەی دی دەنووسین
ئەوجا دوگمەی ئینتەر لەسەر کیبۆرد یان دوگمە شینەکەی سێرچ دادەگرین راستەوخۆ زانیاریەکەمان دەداتێ وەک لە وێنەکەش دیارە
١- مەودای دووریەکەیە بە کات کە دووری نێوان هەولێری پایتەخت و سلێمانی ٢ کاتژمێر و ٤٨ خولەکە
٢- مەودای دووریەکە بە کیلۆمەتر و مەتر کە ١٩٧ کیلۆمەتر و ٢ مەترە
وە هەر وەها بە وێنەش رێگای گەیشتن لە هەولێر لۆ سلێمانی وە بەپێچەوانەوەش دیاری کردیە
بەو شێوەیە دەتوانین مەودای نێوان هەر شار و وڵاتەک بزانین کە دەمانەوێ
بڵاوی بکەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاورێت سوودی لێ ببینی
Pc-It-fb
https://www.facebook.com/Learn4Kurd
10/01/2014
نۆکیا حەلی نیە :)
Pc-It-fb
09/01/2014
چۆن بزانین تەمەنمان چەند رۆژ و حەفتە و مانگ و ساڵە ؟
سلاو هاورێیان...
رەنگە زۆرجار حەز بکەین کە بزانین تەمەنمان چەندە و دەکاتە چەند رۆژ و حەفتە و مانگ و ساڵ
بۆیە ئەو بابەتەم بۆ ئامادە کردوون فەرموون :
بۆ ئەو مەبەستە دەچین لە بۆشایی Start یان لە ویندۆز هەشت لە Search دەنووسین Calculator واتە ژمێرەر (حاسبە)
کاتێک کە بەرنامەکەت پێشان دەدات ئەتوو کلیکی لەسەر بکە و بەرنامەکە دەبتەوە
ئێستا بەرنامەکە کراوە ئەتوو لەسەر کیبۆرد هەردوو دوگمەی
(Ctrl+E) دابگرە بەرنامەکە وەکی وێنەکەی خوارێی لێ دێ
وە ئەگەریش بەرنامەکە وەک ئەو وێنەیەی خوارەوە بی ئەوا لە هەنگاوی دووەم دەست پێ بکە واتا لە بەشی Form رۆژ و مانگ و ساڵی لەدایک بوونت بنووسە پاشان دوگمەی Enter لەسەر کیبۆرد داگرە یان پەنجە بنێ بە دوگمەی Calculate کە لە وێنەکەش ژمارە سێیە
ئێمە ئەو ڕۆژ و مانگ و ساڵەی نووسیتمان لە بەشی Form وەک دەبینن
6/9/1989 ئەو زانیاریە بە پێی ئەو رێکەوتەی مەیە واتا
وەک لە بۆشایی یەکەم کە دەبینن نووسرایە
24 years, 7 months, 1 day
واتا تەمەن بەو رێکەوتە دەکاتە ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و یەک رۆژ !
وە تەمەن بە پێی رۆژ واتا تۆ چەند رۆژە ژیاوی (لەدایک بووی)
8981 days
ئەویش دەکات ٨٩٨١ رۆژ تەمەنتە بەر رۆژ !
بەو شێوەیە تۆ دەتوانی هەر تەمەنێک بزانی بە نووسینی رۆژ و مانگ و ساڵی تەمەنی کەسەکە
کە ئایا تەمەنی ئەو کەسە دەکاتە چەند ساڵ و مانگ و حەفتە و رۆژ !!
بەهیوای تەمەن درێژیش بۆ هەموو لایەک
هیوادارین سوودی لێ ببینن
Pc-It-fb
https://www.facebook.com/Learn4Kurd
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
25