Parez Omer

Parez Omer

Share

تایبەتە بە خەبات کردن لە پێناو یەکڕیزی نەتەوەیی و داکۆکیکردن لە مافەکانی تاکی کورد و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وە هەروەها پەروەردەکردن و گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەماندا

27/03/2025

ئەوەی لە باشور دەیەوێت کوردایەتی بکات، فەرموو با بەهەموومان هێزەوە یەکێتی بەهێز و بەهێزتر بکەینەوە...
تەنها یەکێتیە دەتوانێت و دەیەوێت کوردایەتی‌و کوردپەروەری بپارێزێت.
لەبیرمەکەن، ویستن بەبێ توانایی ئامانج ناگرێت، تکایە کەس و لایەنە کوردپەروەرەکان هێزتان بکەن بەیەک...
کات کاتی خەباتی حەکیمانەی نەتەوەییە...

Photos from Parez Omer's post 23/03/2025

ئەمە نەورۆزی ئازادی و بەرخۆدانە...
گەلێک بەم شێوەیە تینوی ئازادی بێت وێ ئازاد ببە...
گەلی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە شەڕی شکاندنی ئیرادەی لەگەڵ دەکرێت...
بەڵام خۆشبەختانە هەمیشە بەهێز و بەهێزتر دەبێت ئیرادەی نەتەوەییمان...
داخەکەم زیندانیانی بەشداری لە جەژنی نەورۆز ئەمڕۆش ئازاد نەبوون! منداڵەکانیان بەچاوی بە فرمێسکەوە لە چاوەڕوانی باوکەکانن.

12/03/2025
12/03/2025

کچانی ئێزیدیتان لەبیرە؟

Photos from Parez Omer's post 05/03/2025

5\3\1991
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەندازیار و تێکۆشەرو بەخشەر و قوربانیدەری ئەم ڕۆژە پیرۆزەیە، لە ئەنجامی شۆڕشی نوێوە و لەوپەڕی بێ ئومێدیدا ئازادی بەدیهێنا...
پیرۆزبایی لە ڕۆحی مامی گەورە و ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەرجەم نیشتمان پەروەرانی وڵات دەکەم.... لەسەر ئێمەی کادرانی یەکێتی لەهەرکەسێک زیاتر پێویستە بە گیانفیداییەوە خەبات لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی بکەین و بەوەش مێژوی خۆمان و سەروەریەکانمان پڕشنگدارتر بکەین...

04/03/2025

https://www.facebook.com/share/1AVsdZomY9/

#دکتور #دکتۆر
#خێرخوا

Photos from Parez Omer's post 03/03/2025

ئەمڕۆ دەوڵەت باخچەلی پەیوەندی بە پەرڤین بوڵدانەوە کرد... پەرڤین بوڵدان دەڵێت: مادام باخچەلی گەڕایەوە، هەر هەموو دەگەڕێنەوە...

Photos from Parez Omer's post 02/03/2025

کۆنفرانسی هەولێر لۆ دیداری یەکێتی
27/2/2025

27/02/2025

هەوڵەکان لۆ بەدیهێنانی ئاشتی

12/02/2025

نووسینێکی مامۆستا عەبدوڵا پەشێو.

خۆپیشاندەران دەستیان لە پشتە

من دژی توندوتیژیم. پێم ناخۆشە خشتی خانوویەکی کوردستانەکەم بڕووشێ، ئاگر لە پاتاڵێک بەربێ، پشکێک خوێن داتکێ، بەڵام سەرەسۆدرەکە دەناسم و دەزانم کێ تاوانبارە.
***
دەڵێن خۆپێشاندەر مۆڵەتیان وەرنەگرتووە! مۆڵەت لە کێ وەرگرن؟ لە کەسانێک، کە ئەلفوبێی حوکمداری نازانن؟ لە کەسانێک کە گوندێکیان پێ بەڕێوە ناچێ؟
لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕەبەقی حوکمی قەرەقۆشیتاندا چەندجار ڕێگەتان داوە خەڵک بێتە سەر شەقام، هیچ نەبێ تا پراوە بکا، فێری فەرهەنگی خۆپێشاندان بێ؟ چەندجار مۆڵەتتان دا دژبەرەکانتان، بە "قەپۆزیسیۆن"ەکانی خۆشتانەوە، تا پێش ئەوەی کار لە کار بترازێ، دەست لەسەر برینەکان دانێن و بە زمانێکی شارستانییانە لەگەڵتان بدوێن. مەبەستم ئەو چەند جارە نییە، کە دەستەیەک بندیواری پۆشتەوپەرداختان بۆ فشەمافێک دەناردە بەردەرگەی ئەو "مەڕلەمان"ەی، بێدەسەڵاتترە لە ڕەوە چۆلەکەیەکی ناو تۆڕەکەی سەلیم قاقای هەولێری جاران!
***
دەستیان لە پشتە؟ دەستی کێ؟ چما ئێوە خۆتان هیچ دەستێکتان هێشتووە ماچی نەکەن؟ ئەوە چ دەستێکە کاری بەو ڕەشوڕووتە برسییانەیە؟ تورکیا؟ ئێران؟ عیراق؟ کێ؟ جا ئێوە چیتان کردووە تا ئاغاکانتان نیگەران بن و بیانەوێ تڕۆتان بکەن؟ ئێوە چیتان بەسەر چییەوە هێشتووە؟ چی ماوە ڕادەستی نەکەن؟! یەک شتم پێ بڵێن، یەک شت!
نەک هەر داگیرکەران، ئەگەر هەموو دنیا دژی گەلی نەفسبڵندی کوردستان بایە نەیدەتوانی ئاوا، وەک ئێوە، هیوا و کەسایەتی و پیرۆزییەکانی ڕیشەکێش کا.
***
لە دنیا حوکومەت، پەرلەمان، سیستەمی دادوەری و میدیا هەن خەڵک پەنایان بۆ دەبا، داوای لابردن، دانان، یان ڕاستکردنەوەی خشتێک، یان چەند خشتێک دەکا لە تەلاری دەوڵەت و حوکمڕانی: کەمکردنەوەی سەعاتی کار، زیدەکردنی مووچە، کەمکردنەوەی باج، داشکاندنی نرخی وزە، پاراستنی ژینگە، مافی ژنان... هتد. گەلی باشوور نە ئەو تەلارەی هەیە باسی ئەم خشت و ئەو خشتی بکا، نە حوکوومەتێکی هەیە داوای تڕۆکردنی بکا، نە پەرلەمانێکی هەیە بچیتە بەر دەرگەی، نە دادگەیەکی هەیە بە هاوارییەوە بێ، نە میدیایەکی کاریگەریشی هەیە بڵندگۆیەکی بۆ دانێ. چی بکا؟

ئێوە، کە کوردستانتان کردووە بە شارێکی پڕ شەقامی تێکئاڵاوی بێ ترافیکی هاتوچۆ، هەر بابایە خۆی بەویتردا دەکێشێ. چما شتێک ماوە، تا داوای پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی بکرێ؟!
ئێوە، کە دەستوپێسپین، لەسەر مووچە ناژین و تەماشای ڕۆژژمێر ناکەن و ناپرسن چەندی مانگە، قەت لەو زگە بەتاڵانەی سەر شەقام ناگەن.
ئێوە، هەی ئەحمەقینە، وڵاتی نەوت و گاز و خۆر و ئاوتان لەبن دەستە، کەچی مووچەی مووچەبابیشتان پی نادرێ، کە لە سۆماڵیش ڕۆتینێکی مانگانەیە!
ئەمجارەش نا، جارێکی تر ، لەسەر مووچە نا، لەسەر دەیان ساڵی تاوانەکانی شاخ و شارتان... کۆتاییتان هەر دێ.

گەلی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە وەحشی حوکمی بکەن.

عەبدوڵڵا پەشێو

Photos from Parez Omer's post 02/02/2025

پیرۆزبایی گەرم لە زۆر بەڕێز پ.د. ئەحمەد حەمەد ئەمین دەکەم، کە بەرهەمێکیتری پڕ لە ماندوبوون و شەونخونی پێشکەش بە نەتەوەو نیشتمان و هەموو ئەوانەکرد کە تامەزرۆی زانیارین لەسەر مێژووی نەتەوەکەیان و دەیانەوێت بەڵگە و دەستنووسەکان ببینن...
پرۆفیسۆری بەڕێز هەڵساوە بە ئامادەکردن و نووسینی دوو کتێب بە ناونیشانەكانی

- (بایەخی گۆڤاری k21 وەک سەرچاوەیەک لە نووسینەوەی مێژووی کورد)
- (بیبلیۆگرافیای گۆڤاری k21 ).

پشتیوانی زۆر بەڕێز مامۆستا ممتاز حەیدەری و ئەرشیف و کتێبخانەکەی بەڕێزیان کۆڵەگەی گرنگی ئەم کارەی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەدن...
هیوای سەرکەوتنی زیاتر و تەمەندرێژی و تەندروستی باش بۆ هەردوکیان...

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Kurdistan, Erbil
Irbil
44001