Library
کۆمەڵێک کورد لە چالاکوانانی مەدەنی سلێمانی بەشداری خۆپیشاندانانی عێراقیان کرد لە گۆڕەپانی تەحریر .
24/11/2019
ئێستا ..
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەرڕێگای سلێمانی- عەربەت ڕویدا...
18/11/2019
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت، هەنگاوی بەپەلە دەنێن و روبەروی ئەو کەسانە دەبنەوە کە نائارامی دروستدەکەن.
لەبڵاوکراوەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی کردوە و تێیدا رایگەیاندوە، ئەگەر ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت، هەنگاوی بەپەلە دەنێن و روبەروی ئەو کەسانە دەبنەوە کە نائارامی دروستدەکەن.
پەیامەکەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەیە بۆ هێرش و پەلاماری توند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئەگەر خۆپیشاندان بەردەوامبێت.
پاش راگەیاندنی بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و لەئێستاشدا داواکارییەکان بونەتە داواکاری سیاسی و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرکردە ئاینییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەگەر پێویست بکات هەنگاوی بەپەلە و شۆڕشگێڕانە دژی ئیرادەی بەردەوامبونی خۆپیشاندانەکان دەنێن
لەراگەیەنراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتوە، ئەگەر پێویست بکات هەنگاوی بەپەلە و شۆڕشگێڕانە دژی ئیرادەی بەردەوامبونی خۆپیشاندانەکان دەنێن و روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن.
18/11/2019
بریندارەکان لەماڵەوە چارەسەردەکرێن!
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدەنە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان، کەبریندارەکانی خۆپیشاندانەکە چارەسەریان بۆنەکەن و بیان نێرنەوە ماڵەکانی خۆیان ، ئەمەش هاوکاتە بەم دۆخەی کە خۆپیشاندەران ڕژاونەتە سەرشەقام بۆ داواکاریەکانیان، وە لەهەمان کاتدا دکتۆرە پسپۆڕەکان بەنهێنی سەردانی ئەو ماڵانەدەکەن کە بریندارەکانی لێیە و چارەسەری پێویستیان بۆبکەدەکەن.
لەهەموارکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم، بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the organization
Website
Address
Kurdistan
Irbil
964