Math Dep-CoS-SUE
23/12/2025
بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بە هەماهەنگی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بواری ماتماتیک هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی کۆرسێکی ناوازە سەبارەت بە مۆدولی جەبر بە ناونیشانی (Kurdish Algebra Project (KAP)) بۆ قوتابییانی بەکالۆریۆس و دەرچووانی بەشەکانی ماتماتیک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. کۆرسەکە لە لایەن چەندین پرۆفیسۆری بە توانا لە زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپا دەوترێتەوە لە ڕێکەوتی (١١/١/٢٠٢٦ تاوەکو ١٤/٥/٢٠٢٦) لە بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست. هاوکات بەشداربووانی کۆرسەکە هەمان بڕوانامەی زانکۆی رۆما ترێ لە رۆما لە وڵاتی ئیتالیا وەردەگرن. بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن دەتوانن سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://su.edu.krd/activities/training/kurdish-algebra-project-kap
http://www.rnta.eu/KAP/KAP2026.html
11/05/2025
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و بە بەشداری چەندین پرۆفیسۆری ماتماتیکی لە زانکۆکانی ئەوروپا، ئەمەریکا، کندا و ووڵاتانی ناوچەکە، بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست / زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر هەلدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی CIMPA و RNTA و زانکۆکانی ووڵاتانی ناوبراوی لە ماوەی ١٨–٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ژێر ناونیشانی:
Rowing Through Numbers
(Celebrating Francesco Pappalardi’s 60th birthday)
ئامادەبوون بۆ هەمووانە وە دەستپێک و کردنەوەی کۆنفراس لە رێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ کات ژمێر ٢ ی دوایی نیوەرۆ لە سهنتهری ڕۆشنبیری و كۆمهڵایهتی زانكۆی سهلاحهدین دەبێت.
هەر بەو بۆنەوە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس خۆشحاڵە بە بانگهێشتکردنتان بۆ تۆمارکردن و بەشداریکردن لەم یادکۆنفرانسە.
لێرە دەتوانن خۆتان تۆماربکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeSvbcKaWMXYswPyvha_yJfLjSt_xAyFu-EWF0qqvk5qmtwVw/viewform
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی یادکۆنفرانسە بکەن لەم بەستەرەی خوارەوە:
http://www.rnta.eu/RTN2025/index.html
13/02/2025
ئەمرۆ کۆتا رۆژی کۆرسێکی تایبەت بوو بۆ قوتابیانی بەکالۆریس لە بەشەکەمان بۆ ماوەی هەفتەیەک. خولەکە ووترایەوە لەلایەن هەریەکە لە پرۆفیسۆر پیتەر ستیڤنهانگن لەزانکۆی لایدن و پرۆفیسۆر فرانچێسکۆ پاپالاردی لە زانکۆی رۆما ترێ و د. اندام علی مصطفی لە زانکۆی سەلاحەددین.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Address
Mathematics Department\ Science
Irbil