Pharmacy
11/05/2021
دەرمانيك بۆ دابەزاندنی (کێش)
ناوی زانستی: Orlistat
ناوی بازرگانی: Refit ، Xenical، onlefet or eliza
💊دەرمانێکە بەکاردێ بۆ دابەزاندی بارستایی (کێش) و سەر بە کۆمەڵەی Lipase Inhibitors. بەکاردێت بۆ کەمکردنی دەردانی ئەنزیمی Lipase لە گەدەو پەنکریاسو وادەکات کەمتر چەوریەکان هەرسبکرێن کە ئەم ئەنزیمە بەرپرسە لە هەرسی چەوریەکان.
ئەم دەرمانە بۆ کەسێ گونجاوە کە ترسی بەرزبوونەوەی پەستان یا شەکرە یا Dyslipidemia لێبکرێ.
دەرمانی Orlistat کاری ئەنزیمی Lipase ڕێکدەخات کە ئەنزیمێکە لە گەدەو ڕیخۆڵەکاندا هەیە بەرپرسە لە شیکردنەوەی چەوریەکان ئەمەش وادەکات ڕێگری لە مژینی چەوریەکان بکرێ.
شێوەی بەکارهێنان:کەپسولی 120 مگ 3×1 دوای نان لەگەڵ هەر جەمێ کە چەوری تێدایە،ئەگەر ژەمەکە چەوری تێدانەبوو نابێ بخورێت.
بەهۆی ئەوەی چەوریەکان هەزم ناکرێن لە ڕێگای پاشەڕۆ فڕێدەدرێن ئەمەش وادەکات پیساییەکە چەور ببێت.
لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو دەرمانە هەرسو مژینی چەوری بەڕێژەی 70% کەمدەکات.
کاریگەری لاوەکی:سەرئێشە هەوکردنی قوڕگو بۆڕی هەناسە،ئازاری سک،غازات.
تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...
02/05/2020
VITADINE
بەرھەمێکی تایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەزووی خواردنیان لاوازە ..
فیتادین بەشێوەی شرووبە و دروستکراوی ووڵاتی بەریتانیایە،ئەم شرووبە چەند پێکھاتەیەکی زۆر بەسوودی تێدایە کە لێرەدا گرنگترینیان باس دەکەین:
1:Ciprohepatadine
ئەم پێکھاتەیە ھەستی تێربوون کەم دەکاتەوە و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بەھۆی بلۆک کردنی بەشێک وەرگر لە لەشدا ئەمەش وادەکات بەکارھێنەر بڕێکی باشتر خواردن بخوات....
2:Vitamine B-complex
کۆمەڵەی فیتامین بی یەکێکە لە گرنگترین فیتامینەکان لە لەشدا کە یارمەتی خانەکانمان دەدات بۆ کرداری زیندەپاڵ و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی تری لەش.....
3:Lysine :
ئەم پێکھاتەیە یەکێکە لە ترشە ئەمینییە پێویستەکان کە لەش ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسای بەرھەمی بھێنێت بۆیە پێویستە لەڕێگەی خواردن یان دەرمانەوە وەری بگرێت دیارە ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ئەم پێکھاتەیە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە گەشەی ئێسک و ماسولکە و خانەکانی لەش لەڕێگەی زیادکردنی بەرھەم ھێنانی کۆلاجینەوە.....
شێوازی بەکارھێنان:
بۆ منالانی تەمەن ٢ بۆ ٦ سال : (٢.٥مل بۆ ٥مل) دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا
بۆ منالانی تەمەن ٧ بۆ ١٢ سال : (٥مل بۆ ١٠مل) دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا
بۆ تەمەنی گەنج و سەروتر (١٠مل) سێ جار لە ڕۆژێکدا
تێبینی
١:ئەم شرووبە پێویستە نیو کاتژمێر پێش نانخواردن بەکاربھێندرێت و کاریگەری دوای چوار ڕۆژ دەردەکەوێت....
٢: دایکانی شیردەر و ئەو کەسانەی کێشەی پڕۆستات یان برینی گەدە یاخود ئاوی ڕەشی چاویان ھەیە نابێت بەکای بھێنن
٣:کاریگەری لاوەکی: گێژبون،قەبزی،خەواڵووبوون،وشک بوونەوەی دەم...
تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil