Redarrow Forex
21/07/2025
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بەرز بۆیەوە بۆ سەروی 3360 دۆلار
هۆکارەکانیش بریتین لە دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی و چاوەڕوانیەکانی پێشکەوتن لە باجی گومرگی.
17/07/2025
دۆناڵد ترامپ: دڵنیا نین لە دەرکردنی جیرۆم پاوڵ
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە کە دڵخۆش دەبێت ئەگەر دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی بانکی فیدراڵی بکێشێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا زۆر نزیکە لە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ هیندستان و دەتوانرێت دانوستان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.
ترەمپ دانی بەوەدا نا کە دەرکردنی پاوڵ دەتوانێت بازاڕەکان تێکبدات. هۆشداریشیدا لەوەی لە 1ی 8ەوە، باجی قورسی نوێ دەسەپێنێت لەنێویاندا ئۆتۆمبێل و پۆڵا و دار.
ترەمپ هەروەها وتی کە پێدەچێت باجی لەسەدا 5 بۆ 5 بەسەر وڵاتە بچووکەکاندا بسەپێنێت، بەڵام وتی "زۆر زووە" سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر کەنەدا.
17/07/2025
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لە نزیکەی 3330$ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوە دەکرێت
16/07/2025
ئەڵمانیا دەڵێ سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا بژاردەیەکی جدییە
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەگەر تا کۆتایی هاوین هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێراندا نەبێت، ئەوا ڕەنگە سێ وڵاتی ئەوروپی (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا) ئەو سزایانە بسەپێننەوە کە لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥دا هەڵگیراون.
ئەم ڕێوشوێنە لە شێوەی میکانیزمی "سناپباک" ئەنجام دەدرێت و چەک و بانکی و گەمارۆ ئەتۆمیەکان دەگرێتەوە.
16/07/2025
چین و ئەوروپا سنووردارکردنی بازرگانی هەڵدەگرن
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی چین، چین و پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریانداوە هەموو سنووردارکردنەکانی بازرگانی دوولایەنە هەڵبوەشێننەوە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و هاوکارییەکانی نێوان دەزگای یاسادانانی هەردوولا بە تەواوی و 50 ساڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین و یەکێتی ئەوروپایە.
بەرپرسانی چین جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو بڕیارە دەتوانێت پاڵنەرێکی نوێ بێت بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و تەندروست و سەقامگیری پەیوەندییەکانی چین و یەکێتی ئەوروپا. هەروەها بڕیارە کۆبوونەوەی ئاستی باڵا لە بوارەکانی ستراتیژ، بازرگانی، ژینگە و دیجیتاڵ بەدوای خۆیدا بهێنێت.
#ئەوروپا #چین
16/07/2025
بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لەلایەن چین و ئەمریکاوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە.
https://redarrow.forex/blog/68774d9822897e17d33cd9f9
15/07/2025
سەبارەت بەنرخی نەوت
https://redarrow.forex/blog/6875f7347dc8fe96016c247d
14/07/2025
سەبارەت بەنرخی زێڕ
https://redarrow.forex/blog/6874be777fc532551dfc6316
10/07/2025
پێش بڵاوکردنەوەی خولەکی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی (ئەمشەو کاتژمێر 8 بەکاتی ناوخۆی کوردستان)، گۆڵدمان ساکس تیشکی خستۆتە سەر ئەم خاڵە سەرەکیانەی خوارەوە بۆ بازاڕەکان:
https://redarrow.forex/blog/686fa2ef3ada7346a351cbf5
10/07/2025
ئۆپیک پێشبینیەکانی خواستی لەسەر نەوت کەمکردەوە
ئۆپێک لە ڕاپۆرتی ئاسۆی جیهانی نەوتی ساڵی 2025دا پێشبینی خواست لەسەر نەوتی جیهانی بۆ ساڵانی 2026، 2027، 2028 و 2029 دابەزاندووە، بە بەراورد بە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ڕابردوو.
بەڵام ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لوتکەی خواست لە ئاسۆدا نییە و پێشبینییەکانی بۆ خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2050 بۆ 122 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە.
09/07/2025
گەنجینەی ئەمریکا داهاتی باجەکانی ترەمپ بڵاودەکاتەوە
https://redarrow.forex/blog/686e4259974c2d1869e156b7
09/07/2025
یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانە بازرگانییەکان هەڵوێستی پتەوی دەبێت
ئورسولا_ڤۆن_دەر_لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی_ئەوروپا سەبارەت بە دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ڕایگەیاند: "یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستێکی پتەوی دەبێت و لە نزیکەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کاردەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن".
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا خۆی بۆ هەموو سیناریۆ ئەگەرییەکان ئامادە دەکات، لەوانەش شکستی دانوستانەکان و سەپاندنی باجی قورس لەلایەن ئەمریکاوە.
#ئەوروپا #ئەمریکا
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Empire Business Tower T4-14/1
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 10:00 - 19:00 |
| Tuesday | 10:00 - 19:00 |
| Wednesday | 10:00 - 19:00 |
| Thursday | 10:00 - 19:00 |
| Sunday | 10:00 - 19:00 |