Stopac
20/02/2026
گفتوگۆی چڕ لەبارەی لێکەوتە نەرێنیەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە هەرێمی کوردستان
بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریەکانی بەردەوامی حکومەتی کاربەڕێکەر، کارا نەبونی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان لەسەر وەزارەت و دامەزراوەکانی چاودێری، ڕێکخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و سەروەری یاسا بەپشتیوانی دامەزراوەی NED ی ئەمریکی، ڕۆژی چوارشەممە ۱٨ی۲ی۲۰۲٦ لەهەولێر گفتوگۆیەکی بەبەشداری ژمارەیەک لە بەرپرس و نوێنەرانی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ئەنجامدا.
24/12/2025
نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ ڕۆژانی ۲۳ و ۲٤ی۱۲ی ۲۰۲٥ بەشداری لە ۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی کرد لەبارەی داڕشتنی درافتی یەکەمی پلانی نیشتیمانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان (٢٠٢٦ ِ ٢٠٣٠) کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لەنێوەرانی دامەزراوە حکومی و سەربەخۆکان و دادوەریەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشداربوون.
23/12/2025
رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێرى پەرەپێدان و بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی لە زانکۆى تیشک بە هاوبەشی گفتوگۆیەکیان دەربارەى لێکەوتەکانى دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى ١٠یەمى لەسەر ئابوورى و کارایی دامەزراوەکان لە هەرێمى کوردستان رێکخست.
چالاکیەکە لە رێکەوتى ٢٢ى ١٢ى ٢٠٢٥ لە زانکۆى زانکۆى تیشک بەڕێوەچوو، سەرەتا (ئاری عەبدوڵا)، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ستۆپ کورتەیەکی لەبارەی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراو لەسەر بابەتەکە خستەڕوو.
دواتر دوو بابەت لە لایەن (د. نەوزاد هەمەوەندى) و (سەنگەر ڕەسوڵ) دەربارەى گرفتە ئابوورییەکان و کارایی دامەزراوەکان لە دەرئەنجامى دواکەوتنى کابینەى نوێ لە هەرێمى کوردستان خرایەڕوو. لە کۆتاییدا مامۆستایان و قوتابیانى زانکۆ و چالاکوانانى بەشداربوو چەند سەرنج و پرسیاریان ئاراستەى پانێڵستەکان کرد، دواین ڕاپۆرتیش پێشکەشی بەشداران و زانکۆکە کرا.
10/09/2025
رێكخراوی ستۆپ: ماوه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی (١٠)یه‌م ریكۆردی دواكه‌وتنی كابینه‌كانی پێش خۆی شكاندووه
رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، لە ڕاپۆرتەکدا به‌دواداچون بۆ پرسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی (١٠)یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێکەتە نەرێنی و چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو، به‌پێی یه‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویست بوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی نێو په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه به رێككاره په‌یڕه‌ویه‌كانی خۆیدا تێنه‌په‌ڕێوه، له‌كاتێكدا (١١ مانگ) به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی (٦)می په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕێوه.
له‌م راپۆرته‌دا، ڕوونکراوەتەوە کە خێراترین پێكهێنانی كابینه‌ی (١)می حكومه‌تی هه‌رێم بووه، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهاتووه، له‌هه‌مووشیان دواكه‌وتوو تر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه، به‌جۆرێك دواكه‌وتنه‌كه تا ئێستا سێ به‌قه‌ده‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌مه، ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، كه له‌م راپۆرته ڕوون كراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتاییشدا كۆمه‌ڵێك راسپارده بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما یاسایی و په‌یره‌ویه‌كان خراونه‌ته ڕِوو، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر دوانه‌كه‌وێت، جارێكی رۆح به‌به‌ر دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان بكرێته‌وه.
رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته، به فه‌رمی له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانى (حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم) تۆماركراوه، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستان) به‌هاوكاری دامه‌زراوه‌ی NED ئه‌مریكی، چاودێری كاروباره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی دیكه بۆ په‌ره‌پێدانی حكومڕانی باش و شه‌فافییه‌ت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارده‌كات.
بۆ خوێندنەوەى ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکە لە خوارەوە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە
26/04/2025
عەممان: ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری ۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی لەبارەی جێبەجێکردنی ستانداردەکانی EITI لە عێراق دەکات
بەسەرپەرشتی بانکی نێودەوڵەتی و سکرتاریەتی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی ئەنجومەنی شەفافیەتی پیشەسازیە دەرهاتوەکان EITI لە عێراق، لەعەممان فەرمان ڕەشاد، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری ۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی کرد، تایبەت بوو بە ستانداردەکانی EITI و ئاستی پاندبوونی عێڕاق پێیانەوە، ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەهێزکردنی شەفافیەت لەکەرتی نەوت و غاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
تیایدا جگە لەکۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەری وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ و بانکی ناوەندی و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی ئیتیحادی بەشداربوون.
11/02/2025
راپۆرتی نوێی ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵی
به‌پێی ڕاپۆرتی ئەمساڵی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ریزبه‌ندی پێوانه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی وڵاتان، عێراق 3 خاڵ چۆته پێش، له دوو ساڵی رابردوو عێراق 23 خاڵی هه‌بو، ئه‌مساڵ بۆته 26 خاڵ، به‌م شێوه‌یه‌ش له پله‌ی 154 وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان، ئێستا هاتۆته ریزبه‌ندی 140، به‌مه‌ش 14 پله پێشكه‌وتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتان كه‌متر له 50 خاڵیان به‌ده‌ستێناوه، به‌شێوه‌ی معه‌ده‌لیش 43 خاڵه، دانیمارك له پله‌ی یه‌كه‌مه و باشوری سودانیش له پله‌ی كۆتایی.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the organization
Website
Address
Irbil