Tespect

Tespect

Share

Photos from Tespect's post 23/01/2023

سیستەمی کڕین و فرۆشتنی تێسپێکت باشترین هەڵبژاردەیە.
وێب ئەپڵیکەیشنە و ئۆنڵاین ئیش دەکات.
بەکاردێت بۆ هەر جێکایەک کە کڕین و فرۆشتنی تێدا بکرێت وەکو:
- ماڕکێت
- شوێنی جملە
- کۆگا و مەندوب
- جل و بەرگ
- دوکانی مۆبایل
- دەرمانخانە
- دوکانی کارەباییات
- شوێنی چاککردنەوە
- زۆری تر...

دیزاینێکی ناوازە بۆ کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایل.
بە زمانی کوردی و ئینگلیزی لە داهاتودا زمانەکانی تریش زیاددەکرێت.
یەک سیستەم بۆ بەڕێوەبردنی هەموو لقەکان.

تایبەت مەندییەکان:
- دەتوانی کڕین و فرۆشتن بە هەموو دراوێک بکەیت.
- فرۆشتن بە چەند دیزاینێک بەردەستە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل.
- دروستکردنی گروپی نرخ بۆ بابەتەکان وەکو نرخی ئاسایی و جملە و هتد..
- دروستکردنی بارکۆد و چاپکردنی بە قەبارەی جیاواز.
- زانیاری گشتی دەربارەی بابەت وەکو چەند بەردەستە و بەرواری بەسەرچونیاین.
- فرۆشتن بە دانە، پاکەت، کارتۆن، کیلۆ و مەتر یان هەر یەکەیەک کە بتەوێت.
- دانانی ئاگادارکەرەوە بۆ بڕی بابەت کاتێک کەم دەبێت.
- پۆلینکردنی بابەت بەپێی بەش یان بڕاند.
- داشکاندنی بابەت یان داشکاندن لە کۆی گشتی وەصڵ.
- بەدواداچون بۆ بابەت وەکو دابینکەرەکان و کڕیارەکانی کێن و بینینی ڕێکخستنەکان (جەرد) و گواستنەوەکانی لە نێوان کۆگاکان و زۆری تر.
- تایبەتمەندی بەڕێوەبردنی کڕیار و دابینکەرەکان و بەدواداچونی پڕۆفایلیان، لەوانەش وردەکاریەکانی وەکو ناو، زانیاری پەیوەندی، وێنە و بابەتی فرۆشراو و یان کڕدراو و وەصڵە پارە نەدراوەکان.
- لیستی دیجیتاڵی دروستکردنی لیستی بابەت و نارن بە لینک بۆ کڕیارەکانت و لەکاتی بوونی هەر گۆڕانکاریەک ڕاستەوخۆ نوێدەبێتەوە.
- خەرجییەکان لەم بەشە هەموو خەرجییەکان بەڕێوەدەبەیت و پۆلینیان دەکەیت بەپێی بەش (خواردن، کارت، بەنزین، هتد...) ئەم خەرجییە بۆ چ کارمەندێک بووە و چ کاتێک بووە.
- تایبەتمەندی ڕێکخستنی کۆگا (جەرد) ڕێگە بە زیادکردن یان کەمبوونەوەی بڕی بابەتەکان دەدات لە کۆگادا بە هەر هۆکارێک، وەک لەدەستدان، یان زیان. هەروەها دەتوانیت وێنە دابنێت و تێبینی زیاد بکەیت لەگەڵی.
- تایبەتمەندی گواستنەوەی کۆگا ڕێگە بە جوڵەی ئاسانی بابەتەکان دەدات لە نێوان کۆگاکاندا، لەگەڵ بژاردەی دانانی پارەی گواستنەوە و زیادکردنی تێبینی یان فایل.
- تایبەتمەندی بەڕێوەبردنی تێبینیەکان ڕێگە بە دروستکردن و هاوبەشکردنی تێبینییەکان دەدات لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکە، لەگەڵ بژاردەی مۆڵەتدانیان بۆ دەستکاریکردن یان نەکردن.
- بینینی زانیاری ئەمرۆ لە داشبۆرد کاتێک داخیلی سیستەم دەبیت وەکو قازانج، بابەتی فرۆشراو، خەرجییەکان و کڕینەکان.
- توانای چاپکردنی وەصڵی گەورە و بچووک.
- لە کارخستنی فرۆشتنی زیادە.
- پیشان دانی قەرزی کڕیار کاتێک وەصڵی نوێی بۆ دەکەیت.
- دیزاینکردنی سەرپەڕە و ژێرپەڕی وەصڵ.
- پشتگیری کردن لە کورتە ڕێگاکان (شۆرتکەتس).
- پارەدانی خێرا و لێکدانەوەی خوردە بە تۆماتیکی بە دراوی جیاواز. نموونە ئەگەر وەصڵ بای ٦٥٠٠٠ دینار بوو ١٠٠ دۆلار درا ڕاستەوخۆ بڕی خوردەت بۆ لێک دەداتەوە.
- پێدانی ڕۆڵ و مۆڵەت بۆ بەکارهێنەران لە بتوانن چی بکەن لە سیستەمەکە کە زیاتر لە ٧٥ مۆڵەتە.
- ئەمانە و زۆری تر...

لەگەڵ بوونی چەندین ڕاپۆرتی جیاواز ئەمانە بەشێکن:

قازانج/زەرەر: ئەم ڕاپۆرتانە زانیاری لەسەر قازانج و زەرەر بەپێی بابەت، بەش، براند، وەصڵ، یان کڕیارەکان دەدەن.

بابەت: ئەم ڕاپۆرتە بریتین لە باشترین فرۆشراوەکان، بڕی ئاگادارکردنەوەی بابەت (پێشاندانی بابەت کە کەم ماون)، و بەسەرچوونی بابەت.

فرۆشی بەکارهێنەر: ئەم ڕاپۆرتە ئەو فرۆشتنانە نیشان دەدەن کە هەر بەکارهێنەرێک ئەنجامی دەدات، ڕێگەت پێدەدات بەدواداچوون بۆ ئەدای تاکەکەسی بکەیت.

کڕیار: ئەم ڕاپۆرتە کڕیاری قەردار و باشترین کڕیارەکان لەخۆدەگرن.

دابینکەر: ئەم ڕاپۆرتە دابینکەرە پارە نەدراوەکان و باشترین دابینکەرەکان دەگرێتەوە.

کڕین و قەرزی کۆمپانیاکان: ئەم ڕاپۆرتە کۆی گشتی پارەنەدراو و بابەتی کڕدراو نیشان دەدەن، یارمەتیت دەدات بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی کڕینەکان و دڵنیابوون لە پارەدان لە کاتی خۆیدا.

فرۆشتن: ئەم ڕاپۆرتە هەموو فرۆش و بەرهەمە فرۆشراوەکان پیشان دەدەن.

خەرجییەکان: ئەم ڕاپۆرتانە بەپێی بەشی خەرجییەکان گرووپ دەکرێن، یارمەتیت دەدەن بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی خەرجییەکان.

بۆ زانینی نرخ و تاقیکردنەوە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگای پەیج یان ژمارەی مۆبایل
07503744435
https://tespect.com/point-of-sale-ku

13/01/2023

سیستەمی کڕین و فرۆشتنمان پڕە لە تایبەتمەندی بەهێز بۆ هەموو شوێنێک دەبێت بە تایبەت بۆ شوێنی جملە کە لە دەرەوەی وڵات ئەشیا دێنن بەچەندین دراو دەتوانیت مامەڵە بکەیت لە کاتی کڕین و فرۆشتندا.

هەرچەند کۆگا یان لقت هەبێت بەم سیستەمە دەتوانی هەموویان بەڕێوەببەیت و بیانبەستیتەوە بە یەکتر.

بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە لە داهاتوو دا زمانەکانی تریش زیاد دەکرێت. لە هەموو سیستەمەکانی تر جیاوازە کە دەتوانیت لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل ئیشی پێ بکەیت و بە چەند دیزاینێک بەردەستە بۆ کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایل.

سەردانی ئەم لینکە بکەن کە هەموو زانیاریەکان لە بارەی سیستەمەکە لەخۆ دەگرێت
https://tespect.com/point-of-sale-ku

بۆ تاقیکردنەوە و بینینی سیستەم ناوی شوێن و ژمارەی مۆبایل بنێرە تاوەکو بەدەستت بگات.

مۆبایل
07503744435
یاخود لە ڕێگای پەیجەوە پەیوەندیمان پێوە بکە

Want your business to be the top-listed Shop in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Address


Erbil/Kwestan/Main Street
Irbil