Kurdistan Engineering
18/05/2026
پردی میلۆ له فهڕهنسا.. بهرزترین پرده له جیهان .
پردی میلۆ، به بهرزترین پرد دهژمێردرێت له جیهاندا كه نهخشه سازییهكی جیاوازی ههیه، ئهو پرده ههڵواسراوه لهسهر دۆڵی “تارن”ه له میلۆى باشووری فهڕهنسا.
له لایهن ئهندازیاری فهڕهنسی مایكل فیرلۆژیك و ئهندازیاری بریتانی نۆرمان فۆستێر نهخشهسازیی بۆ كراوه.
بهرزیهكهی نزیكه ٣٤٣ مهتره و درێژییهكهی ٢٤٦٠ مهتره و لهسهر حهوت پایهی زهبهلاح وهستاوه.
ئهم پرده به بهشێكی سهرهكيی رێگای خێراى نێوان پاریس و مۆنبیلێ دادهنرێت. دروستكردنی نزیكهی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆى تێچووه.
حەمام و تەوالێت ئەو بەشەی لە خانوو و پڕۆژەکانماندا ئیهمال کراون.
زۆربەی خەڵکی کاتێک خانوو دروست دەکەن یان شوقەیەک دەکڕن، ئامادەن دەفتەرە دۆلار لە واجیهەی ماڵەکە و دیکۆری هۆڵەکە خەرج بکەن، بەڵام کە دەگاتە سەر حەمام و تەوالێت، دەیانەوێت بە کەمترین تێچوو و بە پەلەپەل تەواوی بکەن. ئەنجامەکەش دەبێتە ئەو کارەساتەی لە زۆربەی پڕۆژەکاندا دەیبینین!
ماوەیەک لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی کوردستان دەمامەوە، بڕوا بکەن کوالێتی جێبەجێکردنی حەمامەکان ئەوەندە خراپ بوو، لێژی (Slope) زەوییەکە بوونی نەبوو! دەبوو دوای هەر خۆشۆردنێک، بە ماسیحە ئاوەکە بەرەو ئاوەڕۆکە ڕابماڵین. ئایا ئەمە شایستەی هاوڵاتییەکە کە پارەیەکی زۆری داوە بە یەکەیەکی نیشتەجێبوون؟
گرنگیدان بە دیزاینی حەمام و توالێت پێویستەکی حەتمیە، خەڵک دەبێت زیاتر گرنگی بەو وردەکاریانە بدات چونکە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە،
لە ئێستادا باوی ئەم جۆرە دیزاینەیە:-
سیستەمی Linear Drain: لە بری کونە ئاوەڕۆیەکی بچووک لە ناوەڕاست، ئاوەڕۆی هێڵی لە پەنای دیوار بەکاردەهێندرێت.
زۆنکردن (Wet & Dry): جیاکردنەوەی شوێنی شۆردن بە شووشە، وادەکات تەواوی حەمامەکە تەڕ نەبێت. ئەمە نەک هەر جوانییە، بەڵکو ڕێگرە لە دروستبوونی شێ و بۆنی ناخۆش.
ئیهمالکردنی وردەکارییەکانی حەمام، واتە هەبوونی (شێ و بۆنی ناخۆش) بۆ ناو جەرگەی ماڵەکەت. ئەو پارەیەی لێرەدا دەیگەڕێنیتەوە، دواتر دەبێت د
11/05/2026
كۆمپانیاكانی بواری تەلارسازی پابەند دەكرێن لەمەودوا كۆدی ئەمریکی لە پرۆژەكانی بیناسازیی هەرێمی كوردستان بەكاربهێنن كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ستانداردە و لایەنی سەلامەتی و توندوتۆڵی تەلار و باڵەخانەكان مسۆگەر دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆدەكانی (ACI) ئەمریکی چییە؟
ئەو دەستەواژەیە كورتكراوەی American Concrete Institute – پەیمانگەی ئەمریكی بۆ كۆنكرێت؛ یەكێكە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییە گرنگەكان لە بواری كۆنكرێت و بیناسازی، كە ئەو كۆد و ستاندارد و ڕێنمایی تەكنیكیانە بڵاودەكاتەوە كە دەبێت لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكان، نۆژەنكردنەوە و كۆنتڕۆڵی كوالێتی لەبەرچاو بگیرێن.
د. هەردی بەرزنجی، پسپۆڕی تەلارسازی و ئەندامی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی زیاتر لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت، كۆدی (ئەی سی ئای-318)ـە كە دەبێت كۆمپانیا جێبەجێكارەكانی بواری وەبەرهێنان ڕەچاوی بكەن لە هەڵسەنگاندن، چاككردن و توندوتۆڵكردنی بینا و باڵەخانە كۆن و نوێیەكان.
ئەو پسپۆڕەی بواری تەلارسازی گرنگی بەکارهێنانی ACI ئەمریکی لە كاتی دروستكردنی تەلار و باڵەخانەكاندا، لە چەند خاڵێك پوخت دەكاتەوە:
- هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی، سەلامەتی و متمانە لە پڕۆژەکانی بیناسازی. بەواتای ئەوەی؛ ئەندازیاران و دیزاینەران پشت بە سیستەمێکی نێودەوڵەتی و پەسەندکراو دەبەستن لەكاتی دروستكردنی پرۆژەكاندا.
-بەکارهێنانی ACI گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە ئەم تایبەتمەندییانە تەنها دیزاین ناگرێتەوە، بەڵکو لایەنی جێبەجێکردن، كەرەستەكان، تێکەڵەی کۆنکرێت، تێکردنی (ڕشتنی) کۆنکرێت، پشکنین، تاقیکردنەوە و کۆنترۆڵی کوالیتییش دەگرێتەوە. بەم شێوەیە، پڕۆژەکان تەنها لەسەر کاغەز بە شێوەیەکی دروست دیزاین ناکرێن، بەڵکو لە کاتی جێبەجێکردنیشدا لە چوارچێوەیەکی ستاندارد و پیشەیی جێبەجێ دەکرێن.
- کاتێک هەموو پڕۆژەکان بە هەمان کۆد و تایبەتمەندی کار دەکەن، جیاوازییە ناڕوونەکان لە نێوان پڕۆژەکان کەم دەبنەوە، چاودێری و پشکنین ئاسانتر دەبێت، و بڕیارە ئەندازیارییەکان هاوتاتر و ڕوونتر دەبن.
11/05/2026
شارە حەیاتەکە دەدرەوشێتەوە؛ ئەمە کۆرنیشی سلێمانییە پاش تەواوبوونی.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil