Rebaz Hamlan

Rebaz Hamlan

Share

30/03/2026

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٣/٣٠، کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

28/03/2026

هێرشکردنە سەر ماڵی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک کارێکی تیرۆریستی و هەرەشەیەکی راستەوخۆیە لە هەموو دام و دەزگا شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی هەموو بنەماکانی دەستور و یاساو دەرخەری ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە کە هەموو کورد لای دوژمنان و نەیارانی کوردستان بەیەک چاو سەیر دەکرێن…

ئیدانە کردن و لیژنە پێک هێنان لە چەندین کارەساتی ساڵانی رابردوو هیچ دەر ئەنجامێکی نەبووەو ئێستاش نایبێت …

دەبێت سەرجەم لایەنەکانی کوردستان دوای پەیامەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەی لایەنە لە یاسا دەرچووەکان، هەموو پێکەوە بەشداربن لە پاراستنی هەرێمی کوردستان و کەرامەتی تاکی کورد و یەک دەنگ و یەک دەست بوەستینەوە بەرامبەر کارە ترسنۆکەکانی دوژمنانی گەلی کورد.

ئەمرۆ رۆژێکی چارەنوسسازە بۆ ئێستاو داهاتووی گەلەکەمان ئەوەی یەک زەرە رۆحی نیشتمانی و کوردایەتی تیادا بێت دەزانێت تیری دوژمن رووی لە کوێ بێت .. حەق و راستگۆیی و کوردایەتی و نەتەوایەتی و ئایندەی گەلی کورد لەوێیە…

هەمووان دڵنیابن سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلی کوردستان دەبێت چاوەروان بن …

رێباز حەملان
٢٠٢٦/٣/٢٩

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil