Parezar Zaneary Yasae
31/10/2022
بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر فەرمانبەری سەربازیی حکومەت بوون.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە "تاوانیان نەکردووە و مەترسی نین بۆسەر کۆمەڵگە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونیان کردووە، وەک دڵشاد شەهاب دەڵێت، "بۆ ئەو ژمارەی زۆرەی کە زۆرجار باس دەکرێت لەوەی خەڵکی هەڵهاتوو لە دادگە هەیە واتە ژمارەیەک هەیە لە هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە سێ هەزار کەس داواکراون لە دادگە، بەڵام نەچوونەتە بەردەم دادگە یان پۆلیس دەستگیری نەکردوون یان رێکاریی یاساییان لەگەڵدا نەکراوە، ئەمە ئەوە پێشاندەدات کە کۆمەڵێک تۆمەتبار هەن، ئێستا لەدەرەوە، بەڵام دەستگیر ناکرێن."
بەشێک لەو کەسانەی کە وازیان لە هێزەکانی ناوخۆ هێناوە ئێستا کارێکی دیکە دەکەن، بەڵام فەرمانی گرتنیان هەیە، چونکە دەستیان لە کارەکەیان هەڵگرتووە، بەبێ ئەوەی دەستلەکاربکێشنەوە، بەگوێرەی یاسا ئەو کەسانە "حوکمی غیابیان" لەسەرە.
راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەکرێت لەنێو ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونەکە دەیانگرێتەوە کەسانێک هەبن کە لە ساڵی 2000وە ئەو حوکمەیان لەسەر بێت، بە هەر هۆکارێک بێت دەستی لەکارەکەی هەڵگرتووە، بەڵام رێکارەکانی تەواو نەکردووە بۆ ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ بکرێت و رێکارەکان تەواو بکرێن.
دڵشاد شەهاب بڕگەکانی فەرمانەکەی روونکردەوە و گوتی، ئەگەر کەسێک جگە لەم حوکمی "غیاب"ـە تاوانێکی دیکەی لەسەر بێت یان موڵکی دەوڵەتی لابێت بابەتێکی دیکەیە.
فەرمانەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە؛ راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەم کەسانە تاوانبارێک نین کە تاوانیان دژی مافی گشتی یان مافی تایبەتی کردبێت. سەرپێچییەکی ئیدارییان کردووە ئەگەرنا هیچ مەترسییەک لەسەر کۆمەڵگە دروستناکەن.
09/08/2022
🔷 زیان گەیاندن ، مادەی ١/٤٠ لە یاسای باری کەسی گوزارشتی لێکردووە
🔻وەک زیان گەیاندن بە منداڵی یەکتری لە لایەن ژنەوە یان بە پێچەوانەوە..و خواردنەوەی ماددە سەرخۆشکەر و هۆشبەرەکان و قومارکردن لە ماڵی هاوسەرگیری کە ئەمانە هەموویان پاکێچی زیانگەیاندنی ژنە بە پیاو یان بە پێچەوانەوە واتا هەریەک لە ژن و مێرد مافیانە بەم ڕێگایە جیاببنەوە...
🔷 وە سەرنجدان : زیانگەیاندنە بە شێوە گشتیەکەی
دوو جۆرە...
🔻زیانی مادی/ بریتیە لەو هێرشە ناڕەواییەی کە یەکێک لە هاوسەران دەیکاتە سەر ئەوی تر ئەویش تەنها خۆی دەبینێتەوە لە دوو شێوە ...
١. 📍شێوازی یەکەم :- وەک توندوتیژی جەسەدی لێدان لە ژن لە لایەن مێردەکەیەوە یان بە پێچەوانەوە ،ئنجا کەی لێیدا بە چی لێیدا ..بریندار بوو..کوێی بریندار بوو ..برینەکەی قورسە یان...هتد
٢.📍شێوازی دووەم :- هێرشی ناڕەوا لەسەر موڵک و ماڵی یەکتری وەک دزیکرن لە یەکتری یان فێڵ کردن لە یەکتری وەک ئەوەی پیاو دەڵێت ئاڵتونەکانتم بەرێ بۆت ئەخەمە کارەوە بەڵام ئەو خەرجی دەکات بۆخۆی .
🔻 زیانی واتایی/ ئەویش بریتیە لە هەر قسە و کردارێک کە ژن بەرامبەر پیاو دەیکات یان بە پێچەوانەوە و لە ئەنجامدا دڵی ئازار دەدات وەک جنێو دان و بوختان کردن و هەڕەشەکردن ...و سوکایەتی پێکردن...
♦️ لێرەدا ئەوە هەڵدەهێنجین کە پێوویستە لە داوای زیانگەیاند(جۆری زیانەکە دیاری بکرێت) وەک باسمان کرد و ئەشێت هەردوو زەرەرەکە لە یەک داوادا بنووسرێت ..و لەویش گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت( ڕەگەزی زیانەکە دیاری بکەیت) ..واتا بچیتە ووردە کاری زیانەکەوە وباس بکرێن ..
🔻بۆ نموونە لە زیانی ماددی وەک لێیدان بەچی کەی بوو بریندار بووی برینەکە چۆن بوو قوڵ بوو ودریژی چەند بوو ...ووردەکاری تەواو ..وبڕی پارەی دزراو .....هتد.
🔻 زیانی واتایش ڕەگەزی پێشکەش بکرێت دەستەواژەی جنێوەکە (سەگباب ) بۆ نموونە یان دەستەواژەی هەڕەشەکە.
🔷 دادگا یەکەمین دادبینی داوات لێ دەکات جۆر و ڕەگەزی زیانەکان دیاری بکە و قەتیسیان بکە بەم شێوەیە زیانەکان پێشکەش دادگا دەکەیت و لە دادبینی ئایندەدا بۆت نیە زیانی تر باس بکەی چۆنکە تۆ زیانەکانت پێ قەتیس کرا بۆیە ئەبێت بە ووریاییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەیت چونکە مافی بریگرتەکەت دەیخەتە مەترسیەوە .
---------
یەکەمین دادبینی دادگا زیانەکانی پێ دیاری کردی وقەتیسمان کرد....و پێوویستە زیانەکان قورس و بن بەست بن بە مانایەکی تر ئەگەر زیانەکان زیانی سانا و ساکار بوون وەک ئەوەێ بڵێ یەک زلەی سوکی لێدام یان تەنها یەک قسەی نەشیاوی کرد پێم ئەوە زیانەکان ئەوە نین ببێتە هۆی ئەوەی ئەستەم بێت ژیانی هاوسەرگیری بەردەوامی پێ بدەیت و یان هاوسەرگیری بکەیتە قوربانی ئەوزیانه بچووکە..
بۆیە ئەگەر زیانە قەتیس کراوەکان سووک بوون دادگا لێکۆڵینەوەی تیا ناکات ودەستبەجێ ئەرکی دادگایە داواکە ڕەت بکاتەوە .
🔻( پێداویستی داوای جیابوونەوە بە هۆکاری زیانگەیاندنی قوورس تەنها بریتیە لە پێدانی بریکارنامە و گرێبەستی هاوسەرگیری بە دادگا ).
♦️ پاشان دادگا دۆخی هاوسەرگیری دەپرسێت گوازراوەتەوە و منداڵیان هەیە یان نا ..
پاشان زیانەکان دەخاتە ڕووی داوالێکراو ...
ئەویش دوو بژاردەی هەیە...
١. 📍یەکەمیان دانپیانان بە تەواوی داوای داواکاردا کە لێرەدا داواکە دەسلمێت و بەرەو حوکم دەچێت .
٢.📍دووەمیان نکولی کردن لەداوای داواکار بە واتایەکی ترنکولی کردن لە زیانەکان ..
ئنجا دادگا داواکار ڕادەسپێرێت بە سەلماندنی زیانەکان..
♦️بەڵگەکان لەم بەڵگانە زیاتر دەرناچێت ...
🔻یەکەم/..شایەت کە بەهێزترین بەڵگەیە بەو مەرجەی شایەتی بینین بن واتا ڕووداوەکەیان بە چاوی خۆیان بینیبێت و دوو شایەت یان زیاتر بێت کێشە نیە .
🔻دووەم/..بوونی کامێرای چاودێری یان بوونی گرتەی ڤیدۆیی دەنگی یان ڕەنگی یان هەردووکیان ئەگەر هەردووکیان بێت باشترە واتا دەنگ و ڕەنگ بە صوت و صورة و یان وێنەی فۆتۆگرافەری کە شوێنی برینداریەکە دیار بێت بۆ نموونە .
🔻سێیەم /...بوونی داوای سزایی ..
هەموو ئەو بەڵگانە با پێشکەش بکرێت ئەگەر هەبوون ، هەتا تۆ ئەبێ ژیرانە مامەڵە بکەیت هەرچ بەڵگەیەک هەبوو پێش کەشی دادگای بکە تا بەڵگەکان زۆر بن و بڕوا پێهێنەر بن بە دادگا و تا داواکە بەوئاراستەیا بڕوات کە ڕاستی بانگەشەی بریگرتەت بۆ دادگا بسەلمێت ..
🔷 پاشان چۆن داواکار بۆی هەیە شایەت و بەڵگە پێشکەش بکات داوالێکراویش بۆی هەیە هەموو ئەو جۆرە بەڵگانە پێشکەش بکات کە دەبنە هۆی بەرپەچدانەوەی داوای داواکار .
🔻دوا قۆناغ دادوەر بەڵگەکانی داواکار دەخاتە لای تایەکی ترازوویەکەوە و بەڵگەکانی داوالێکراویش دەخاتە تاکەی تر لە ترازووەکە پاشان وەزنی بەڵگەکان دەکات..
🔻دوای وەزن کردن ئەگەر دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی تای ترازووی داواکار قورسترە لە بەڵگەکانی تای ترازووی داوالێکراو ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داواکار و بڕیار دەدات بە خواستی داواکار بۆ جیابوونەوە .
🔻وە ئەگەر دادگا دوای وەزن کردنی بەڵگەکان گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی داوالێکراو قورسترن ...ئەوا داگا داواکار بە دەستەوەسان ئەژماری دەکات بۆ سەلماندنی داواکەی و بۆی ڕوون دەکاتەوە کە مافیەتی ..
🔻بە پێی ماددەی (١١٨ لە یاسای سەلماندن ) سوێندی یەکلاکەرەوە ئاراستەی داوالێکراو بکات بەو دەستەواژە سوێندەی کە دادگا دایڕشتووە
🔻ئەگەر سوێندەکەی ئاراستە کرد وداوالێکرایش سوێندی خوارد ...ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داوالێکراو و بڕیار دەردەکات لەسەر خواستی داوالێکراو بە ڕەتکردنەوەی داوای داواکار و سەرجەم خەرجی داواکە وکرێی مانووبوونی پارێزەری داوالێکراو دەخاتە ئەستۆی داواکار .
دادوەری بەڕێز کامران رسول
11/02/2022
🔹بەرزکردنەوەی داوای جیابوونەوە چ لەلایان ئافرەتەکە بێت یان پیاوەکە هيچ کاريگەریەکی لەسەر پێدان و پێنەدانی ماف نیە بەڵکو لەسەر بەڵگەی
بەهێز وەستاوە بەڵگەی کامیان بەهێزترە و دەتوانێ قەناعەت بە دادگا بێنێت ئەمە لایەنی براوەیە وە دیاری دەکەن کام لایان هۆکاری جیابوونەوەن
♦️جيا بوونەوە لە ڕێگەی دادگاوە
هەردوو هاوسەر دەتوانن داوای جیابونەوە بکەن
لە ڕێگەی دادگاوە ، هەرچەندە پياو تەڵاقيشی
بە دەستە ،
بەڵام تەڵاقی دادگا بۆ ئەوەیە تا بيسەلمێنێ کە خەتا لە هاوسەرەکەیەتی بۆ ئەوەی مافەکانی
لە دەست نەدا.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil