Yousif physio

Yousif physio

Share

08/06/2023

ئایه‌ ئه‌م وێنێیه‌ی ده‌یبینن bell's palsyه‌ یان facial palsyه‌ ؟؟
ئایه‌ bell's palsy جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل facial palsy ؟؟
ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌یه‌ چیه‌ جیاوازیه‌كه‌ی ؟؟
ئایه‌ چۆن ئه‌من جیای بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئایه‌ ئه‌وه‌ bell's palsyه یان facial palsyه‌ ؟؟
ئایه‌ bell's palsy چیه‌ وه‌ facial palsy چیه‌ ؟؟

وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ به‌ ڤیدیۆیه‌كی زۆر كورت بزانن.✨✨

Photos from Yousif physio's post 21/05/2023

Trigger finger(قفولبوونی پەنجەی دەست )
قفولبونی پەنجەی دەست حاڵەتێکە کە کاریگەری لەسەر یەکێک یان زیاتر لە ڕیشاڵی پەنجەی دەست روودەدات کە نوشتاندنەوەی پەنجەی دەست قورس ئەبێت و ناتوانیت پەنجەی راستی بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ریشاڵەکانی دەست توشی التیهابات بووە .

نیشانەکانی finger trigger چین؟

نیشانە سەرەتاییە باوەکان بریتین لە:

1/ئازارێکی درێژخایەن لە بنی پەنجەی گەورەت یان پەنجەیەکی تردا.
2/کۆسپ یاخود گرێیەک لە دەوری بنی پەنجە .
3/دروست بوونی دەنگێکی لەکاتی جووڵە و ڕەقبوونی پەنجە.
ئەگەر چارەسەری بۆ وەرنەگریت، ئەبێت بە دەستەکەی دیکەت پەنجەکە راست بکەیتەوە وە نیشانەکانی لە بەیانیاندا خراپتر دەبن.

ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونی زیاترە بۆ trigger finger ؟

هەندێک کەس ئەگەری پەنجەی تریگەریان زیاترە لە
هەندێکی تر. بۆ نموونە لە ژناندا زیاترە وەک لە پیاوان.
هۆکارەکانی دیکەش بریتییە لە:-
1/تەمەنی لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵدا بێت
2/تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
3/تووشبوون بە کەمی غودەی دەرەقی
4/تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
5/تووشبوون بە نەخۆشی سیل
6/ ئەنجامدانی چالاکییە دووبارەبووەکان کە دەتوانێت دەستت گرژ بکات، وەک ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا.
بەهیوا سوود وەرگرتن هەر ساغ وسەلامەت بن

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil