_eman_salih_
30/11/2022
جیاوازی نێوان تەفسیر و تەدەبور چیە؟
تەفسیر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
1- غریب القران:
زانینی واتای تاکە تاکەی وشەکانی قورئان.
2- المعنی العام:
زانینی مانای تەواوی ئایەتەکە دوای زانینی مانای یەک یەکەی وشەکان.
3- اسباب النزول:
زانینی هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان.
4- الناسخ والمنسوخ:
زانینی ناسخ و مەنسوخی ئایەتەکان کە کام ئایەت پێشی کام ئایەت دابەزیوە
نم: ئایەتی مەشروب سەرەتا وا پیشاندەدا کە حەڵاڵە، بەڵام بەئایەتی تر کە دوایی دادەبەزێت حەڕامدەکرێت.
5- القراءات:
زانینی شێوازەکانی خوێندنەوەی ئایەتەکان کە 7 شێوازن.
نم: مالک یوم الدین
ملک یوم الدین
6- أوجە الاعراب:
زانینی اعراب و شیکردنەوەی ئایەتەکان لە زمانی عەرەبیدا.
= وە پڕۆسەی تەفسیر لەڕێگەی عەقڵەوە ئەنجامدەدرێت.
تەدەبور ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
1- المقاصد:
زانینی مەقصەدی خالق و زانینی ئەوەی ئایە چ پەیامێک ئاراستەی مرۆڤەکان کراوە تێیدا؟
2- المناسبات:
پەیوەستکردنەوەی ئایەتەکان بەیەکتری و دەرخستنی مانا قوڵەکانی.
3- المستنبط من الایات:
ئەو مانا وردانەی لە ئایەتەکە وەردەگیردرێ، بەڵام ڕووکەشی هەموو کەس هەستی پێناکا، بەڵکو تەنها کەسانی شارەزا تێیدەگەن.
4- الجوانب البلاغیة:
لایەنە بەلاغیەکانی ئایەتەکان، ڕێنموییمان دەکەن بۆ تێگەیشتن و تێکەڵبوون لەگەڵ ئایەتەکان وە ژیان لەگەڵیان.
5- الجوانب الموضوعية:
دەریدەخا ئایەتەکە باس لە چەند بابەت دەکا و چەند فوائدی لێوەردەگیردێ و چۆن تێکەڵببی لەگەڵ مانا جۆربەجۆرەکانی.
= وە تەدەبور لەڕێگەی ئامادەبوونی دڵەوە بەدیدێ و کاریگەری دەخاتە سەر ئەندامەکانی تری لاشەش، وەک: چاوەکان بە فرمێسک ڕێشتن و مووەکانی لاشە بە گرژبوونیان و ئەندامەکانی تریش...
ئیمامی تەبەری دەفەرمووێ:
سەیرم لەو کەسە دێت کە قورئان دەخوێنێتەوە و تەفسیەکەی نازانێ، چۆن چێژ دەبینێ لەو خوێندنەوەیەی؟
بۆیە بزانە چێژ نابینی لە قورئان و ناگەیە پلەی تەدەبور، تا تەفسیری ئایەتەکان نەزانی، وە زۆرینەی گریانەکانمان بۆ قورئان بەهۆی کاریگەری سەوتی قارئەکەوەیە نەوەک خودی قورئان، چونکە مانای ئایەتەکان نازانین، چاوەکانیش فرمێسک دەڕێژن بە کاریگەری تەدەبور و تەدەبوریش لە دڵەوەیە کە دوای زانینی ماناکان مرۆڤ دەگاتە ئەم ئاستە...
ن:احمد بورهان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil