Hasar Partners
11/03/2026
تواناسازیی گەنجان بۆ گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ کردار 🌱
ڕاهێنانی گەشەپێدانی پڕۆژە کۆمەڵێک گەنجی بەپەرۆشی لە هەولێر کۆکردەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی لێهاتووییەکانی سەرکردایەتیکردن و گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ پڕۆژەی کردەیی کە گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکانیاندا دروست بکەن.
لە ڕێگەی دانیشتنی کارلێکەر لەسەر کارامەییەکانی ژیان، سەرکردایەتیکردن، شیکردنەوەی کێشە، گەشەپێدانی بیرۆکە، پلاندانانی پڕۆژە و نووسینی پڕۆپۆزەڵ، بەشداربووان فێربوون چۆن ئاستەنگە ناوخۆییەکان دەستنیشان بکەن و چارەسەری داهێنەرانە دابڕێژن. هەروەها دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە بیرۆکەی پڕۆژەکانی خۆیان پوخت بکەنەوە و پێشکەشی بکەن، کە تێیدا دەستپێشخەرییە هەڵبژێردراوەکان پاڵپشتی دارایی سەرەتایی (seed funding) وەردەگرن بۆ هاوکاری لە جێبەجێکردنیاندا.
ئەم ڕاهێنانە لەلایەن ڕێکخراوی هەسار و بە هاوبەشی لەگەڵ یونسێف (UNICEF) و زانکۆی نۆڵج جێبەجێ دەکرێت.
پێکەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ ئەوەی ببنە سەرکردە، داهێنەر و دروستکەری گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەکانیاندا.
Empowering Youth to Turn Ideas into Action 🌱
The Project Development Training brought together motivated youth in Erbil to strengthen their leadership skills and turn their ideas into practical projects that create positive change in their communities.
Through interactive sessions on life skills, leadership, problem analysis, idea development, project planning, and proposal writing, participants learned how to identify local challenges and design innovative solutions. They also had the opportunity to refine and present their own project ideas, with selected initiatives receiving seed funding to support implementation.
This training is implemented by Hasar Organization in partnership with UNICEF, with Knowledge University.
Together, we continue supporting young people to become leaders, innovators, and changemakers in their communities.
University
02/02/2026
EYCARE
کاردەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجان تا فێرببن، سەرکردایەتی بکەن، داهێنان بکەن و ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاری ژینگەیی و کەشوهەوایانە ببنەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانیان هەیە.
لە ڕێگەی زانست، کارامەیی و بەشداریی ڕاستەقینەوە، گەنجان بە چالاکییەکانی پاراستنی ژینگە و بیری سەوز و کاریگەریی کۆمەڵایەتییەوە دەبەستینەوە؛ بەمەش بیرۆکەکانیان دەگۆڕین بۆ کردار و دەنگیان دەکەینە بڕیار.
💚♻️
EYCARE is about creating space for young people to learn, lead, innovate, and act on climate and environmental challenges that shape their lives.
Through knowledge, skills, and real-world engagement, we’re connecting youth with climate action, green thinking, and community impact — turning ideas into action and voices into influence and decision .
09/09/2025
لە چوارچێوەی ئامانجە ستراتیژییەکانی ڕێکخراوی هەسار بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و بەرزکردنەوەی تواناکان، شانازیمان کرد بە پێشکەشکردنی ڕاهێنانێکی تایبەت بە کارمەندانی بەڕێزی “دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە”.
ڕاهێنانەکە لەلایەن بەڕێز گەشبین ئیدریس، سەرۆکی ڕێکخراوی هەسارەوە، پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر دوو تەوەرەی سەرەکی:
١. چوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆژەی کاریگەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا.
٢. میکانیزمەکانی نووسینی پرۆپۆزەڵی سەرکەوتوو بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی (فەند).
ئەم هەنگاوە لە درێژەی کارە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی هەسارە بۆ زیادکردنی هەماهەنگی لەنێوان کەرتی گشتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئێمە باوەڕمان وایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە کاری هاوبەشی هەموو لایەنەکان هەیە.
سوپاسی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکەین بۆ ئەم دەرفەتە و بە هیوای هاوکاریی زیاترین لە داهاتوودا.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the organization
Telephone
Website
Address
120m
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 18:00 |
| Tuesday | 09:00 - 18:00 |
| Wednesday | 09:00 - 18:00 |
| Thursday | 09:00 - 18:00 |
| Saturday | 09:00 - 12:00 |
| Sunday | 09:00 - 18:00 |