GENOCIDE.krd
04/04/2024
لە 44 ساڵ یادی جینۆسایدی كوردی فەیلی دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدان
04/05/2023
“بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لە ژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون.”
مەسرۆر بارزانی،
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
04/05/2023
له دوای سێ ڕۆژ و ئه‌نجامدانی چه‌ندین پانێل و چالاكی جۆراوجۆری ئه‌كادیمی كۆنفڕانسی زانستی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان "جینۆسایدی كوردی فه‌یلی كۆتایی هات"
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٤ ی ٥ ی ٢٠٢٣ له دوای سێ ڕۆژ و ئه‌نجامدانی چه‌ندین پانێل و چالاكی جۆراو جۆری ئه‌كادیمی كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان جینۆسایدی كوردی فه‌یلی كۆتایی هات.
ڕێككه‌وتی ٢ ی ٥ ی ٢٠٢٣ لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆکی هێژا (مسعود بارزانی) بە پاڵپشتی سەرۆکایه‌تی ئەنجومەنی وەزیران هەرسێ زانکۆی (سەڵاحەددین-هەولێر، دهۆک، سۆران) بە هاوبەشی هه‌ڵسان بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی جینۆسایدی گەلی کوردستان (جینۆسایدی کوردی فەیلی) بە بەشداری چەندین زانا وئەکادیمی ومێژوونووس و کاسایەتی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا، کە تیایدا دوایين توێژینەوە و دەرەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەی مێژووی خرایه ڕوو.
به‌ناوی لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنفڕانس سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تیم و دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییانه ده‌كه‌ین كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون له سه‌رخستنی ئه‌م كۆنفڕانسه زانستییه.
هیوای سه‌ركه‌وتن و دیدار له كۆنفڕانسی زانستی هاوشێوه.
لێژنه‌ی باڵای زانستی كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان جینۆسایدی كوردی فه‌یلی.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the organization
Website
Address
Erbil
Irbil