Framing Iraq

Framing Iraq

Share

بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڕاهێنانی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی عێراقی 28/11/2022

بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڕاهێنانی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی عێراقی

دوا وادەی پێشکەشکردن 11ی دیسێمبەری 2022

بە پاڵپشتی پەیمانگای سویدی (Swedish Institute)، فێرگەی فرێیمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی (Framing Photojournalism School) و گڵۆباڵ ڕیپۆرتینگی سویدی (Swedish Global Reporting) هەڵدەستن بە ئەنجامدانی خولێکی ئۆنلاین بۆ ماوەی سێ ڕۆژە و سەرپەرشتیکردن بۆ دوو هەفتە بۆ ژمارەیەک لە ئافرەتانی فۆتۆگرافەری عێراق و هەرێمی کوردستان. بەشداربووان فێری کاریگەرییەکانی تاکە وێنەیەک، چۆنیەتی وێنەگرتنی چیرۆکی فۆتۆگرافی، کەسایەتی فۆتۆگرافەرێک و ئیتیکی فۆتۆگرافی دەبن. هەروەها ئەزموون ئامۆژگارییەکانی فۆتۆگرافەرێکی ئافرەت کە لە سوید کاردەکات، فێر دەبن.

دوای خولەکە هەر بەشداربوویەک بانگهێشت دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی چیرۆکێکی وێنەیی لەسەر بابەتێک کە فۆتۆگرافەر و ڕاهێنەرەکەی لەسەری ڕێککەوتوون. پاشان چیرۆکە وێنەییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک لە گەلەرییەک لە شاری هەولێر نمایش دەکرێن و دواتر لە گۆڤارێکی وڵاتی سویددا بڵاودەکرێنەوە. تکایە لەبیرتان بێت کە فۆتۆگرافەرەکان پارەی ستۆری فۆتۆگرافەرەکانیان پێدەدرێت.

خولەکە بەشێکە لە دەستپێشخەرییەکی ئەزموونی بە ناوی "عێراق لە چاویلکەی ئافرەتانی فۆتۆگرافەر". ئەگەر دەستپێشخەرییەکە نوێ بکرێتەوە، بەشداربووان بە ڕاهێنانی درێژتر و چڕتر تێدەپەڕن.

بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڕاهێنانی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی عێراقی دوا وادەی پێشکەشکردن 11ی دیسێمبەری 2022 بە پاڵپشتی پەیمانگای سویدی (Swedish Institute)، فێرگەی فرێیمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی (Framing Photojournalism School) و گڵۆباڵ ڕیپۆرتینگی سویدی (Swedish G...

Want your business to be the top-listed Media Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil
00044