Omar Rauf
05/10/2022
حەزناکەم بەهارێکبم پایز بەشوێن خۆمدابێنم
حەزناکەم قەڵەمێکبم خەتکوژێنێک بەئاسانی بمکوژێنێتەوە
دەمەوێ بولبولێکبم بەئازادی ئاوازی خۆش بچڕم و بەدەنگی زوڵاڵم خۆشەویستانم پڕ ئەوینکەم
لەسەر گوڵێ شیلەکەی
لەناو دارێ ڕەگەکەی
لەهەناوی ڕوحی شیعرا شەربەتی عیرفان بنۆشم
ئەوە ڕازی دڵە دەنگی دەفی ڕازیانە و وەنەوشە و گوڵە نەسرین و نێرگزە هاوارئەکا
ئەی یار ئەی خۆشەویستی شیرین گوفتار
بەس بەدەنگی تۆ من سوکنایی بەڕۆحم دێت
بەئایەتەکانی قورئانی پیرۆز
15/09/2022
خواپەرستی ڕاستگۆییە لەگەڵ خودی خۆتدا، ئەگەر دەنگی زیکر و قورئانخوێندنت بگاتە ئەوپەڕی دونیا بەڵام خەڵکی لێتبێزاربن و ببیتە سەرئێشە بۆیان، هیچکات ڕاستگۆ نیت لەگەڵخۆتدا و خوداپەرستی تەواونیت!
13/09/2022
کاتێک نزیکیت لە سەرچاوەیەکی ڕوناکی، سێبەرەکەت گەورەیە. کاتێ دوری سێبەرێکی بچوکت هەیە لەخۆت بچوکتر. بۆیە خۆتبە و هیچ کات بە سێبەری خۆت فریو مەخۆ.
ڕوناکی وەک سەرچاوەیەکی وزەوایە وەک چۆن پێتناڵێ مەغروربیت، پێتناڵێ خۆبەکەمزانبە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Sharawany
Halabja
00964