Exchange Programs For Iraqi
We are publishing scholarships-internships-summer programs-and any other related programs in all around the world.working as consultancy to take admission offer in abroad .
06/04/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى: زەمالەى خوێندنى (ماستەر و دكتۆرا) لە وڵاتى چین ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە هەردوو پرۆگرامى (MOFCOM- CSC) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم دوو لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://mega.nz/folder/2MVQkbLL
https://mega.nz/folder/2N0wlDpR
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
مەرج و لایەنی کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
١) داواکار دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
٢) داواکار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
٣) فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردن بۆ ئهم زهمالهیه.
دۆکیۆمێنتی پێویست بۆ پێشکەشکردن:
✔ بڕوانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
✔ بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی دادو
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
✔ بڕوانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ تێستی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفل و ئایڵتس.
✔ دوو نوسراوی (Recommendation) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
✔ پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
✔ سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
✔ هەر دۆکیۆمێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و
ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (٣/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە ڕەوانە بکەن ([email protected]):
لەسەرەوە وشەی ( CSC) یان (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس
● ئیمێل
● تەلەفۆن
تێبینی:
✔ هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
✔ تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: (٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢)
ئیمێل: [email protected]
17/02/2026
"(100) کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان دابیندەکرێت"
لە چواچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ و هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ بۆ دووەم ساڵ (100) کورسى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆرایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) دابیندەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ئاگادارى گشت پێشکەشکارانى دانەمەرزاو و فەرمانبەرى دامەزراو بە شێوەى هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کە پڕۆسەى پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (3/ 5/ 2026) دەستپێدەکات تاکو رێکەوتى (11/ 6/ 2026) بەردەوام دەبێت، بۆ زانیارى دەربارەى مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق سەردانى ئەم لینکە بکەن;
https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/uploaded_files/17022026.pdf
پڕۆسەى پێشکەشکردن (بەشێوەى پێشکەشکردنى دۆسیەى راستەوخۆ) لە زانکۆکانى هاوپێچدا دەبێت و بەپێى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ، لە کاتى دەرچون لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکاران بە تەنها لە نێوان خۆیان پێشبرکێ دەکەن لەسەر کورسیە تەرخانکراوەکانیان.
سەبارەت بە پێدانى نوسراوى لاری نەبون راستەوخۆ لە لایەن دامەزراوەکان بەفەرمانبەرانى دامەزراو بۆ پێشکەشکردن لە (خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانى هاتوى خشتەکە بەچەند مەرجێک لاری نەبوون دەدرێت، لەوانە پێویستە خوازیار گشت مەرجەکانى پێدانی مۆڵەتى خوێندن و پێشکەشکردنى تێدا هەبێت، هەروەها خوازیار بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتى یاسایی دامەزراوەکەى پڕ دەکاتەوە کە داواى گواستنەوەو میواندارى بۆ زانکۆکانى هەرێم ناکات.
12/12/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى (30) زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (30) دەرفەتى خوێندن (10 ماستەر و 20 دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت. بەم مەرج و ڕێنمایانەی خوارەوە؛
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تا (2026/9/1) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە.
- لەکاتی پێشکەشکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان بە وەزارەتەکەمان پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
- ئەو پێشکەشکارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان ئەگەر تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواکارییەکەی وەردەگیرێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت هەروەها بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر داواکار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو، دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیکەی (110) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (355 - 460) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (5) ی سالی 2021 کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بوەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بکات.
- ئەگەر کاندید پاشگەزبوەوە یان وازی لە خوێندنەکەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو کەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەکەی لە کاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەرکردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیکردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشکەش دەکرێت، لێیان وەردەگیرێت.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەت بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (2026/1/15).
- ئەو خوازیارانەی دکتۆرا کە پێشتر بۆ خۆیان قبوڵی خوێندنیان وەرگرتوە یان ڕەزامەندی سەرپەرشتیاریان بەدەستهێناوە، هەلی وەرگرتنیان لەم سکۆلەرشیپە زیاترە.
- پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.stipendiumhungaricum.hu
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
بۆ زانیاری تەنها ئەو زانکۆ و پسپۆڕییانەی کە لە سیستەمەکە بۆ فێرخوازانی هەرێمی کوردستان کراوەیە، دەکرێت داواکاری پێشکەش بکرێت.
خشتەی بەراوردکاری زمانى ئینگلیزى؛
https://drive.google.com/file/d/1NYPglCO0D-Xi22vo9s0zAPyB9ELQ0Jfz/view?usp=sharing
Stipendium Hungaricum - Stipendium Hungaricum You can live and study in a country steeped in history, with a booming economy and vibrant cultural life, where innovation meets tradition.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Halabja
46018