Halabja Monument

Halabja Monument

Share

Photos from Halabja Monument's post 25/05/2026

ئەمرۆ 25_5_2026 لە ڕۆژی جیهانی مناڵانی ونبوودا، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دوو مەڕاسیم بەبۆنەی ئەم ڕۆژە جیهانیەوە بەڕێوەچوون.

سەعات نۆی بەیانی بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدان و مناڵانی ونبووی هەڵەبجە و نوسەران و روناکبیران. ڕێکخراوی لاهای پەردەی لەسەر پەیکەری مناڵی ونبووی هەڵەبجە لادا.
پاشان سەعات 11 کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی مەراسیمیکی سازکرد و فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر دایکانی چاوەروانی پێشکەش کرد.

پاشان خەڵاتی رێزلێنان بە ژمارەیەک کەسایەتی بەخشرا، لەنێوانیاندا بەڕێز محەمەد حەمە سەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە خەڵاتی رێزلێنانی پێدرا لە پای هاوکاریکردن و ئەرکی دڵسۆزانەو ماندونەناسانەی لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
25_5_2026

Photos from Halabja Monument's post 24/05/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە 24_5_2026، بە ئامادەبوونی بەڕێز نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی، حزبی، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی سنوورەکە، مەراسیمی کردنەوەی سێیەمین پێشانگەی تایبەت بە خانمان بەڕێوەچوو.
پێشانگەکە لە ژێر دروشمی "ژیان بێ ژن تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" و لە باخچەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە کرایەوە، کە لەلایەن بەشی شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە ڕێکخرابوو، تێیدا چەندین بەرهەمی ناوازەی خانمانی شێوەکار نمایشکران.

هاوکات بەڕێز محەمەد حەمە سەعید، بەڕێوەبەری یادگاری هەڵەبجە و هاوڕێ لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەشداری پێشانگاگەی کرد.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە

Photos from Halabja Monument's post 23/05/2026

ئەمرۆ شەممە 23_5_2026 بەڕێز کاک سمکۆ سالار قائمقامی هەڵەبجە بەئامادەبونی کامەران مستەفا بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و محمد محمد سعید بەریوەبەری مۆنۆمێت لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیاباران هەڵەبجە خەڵاتی سەربازی ونی پێشکەش بە خاتوو کشوەر فەرمانبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە کرد، کە خەڵاتێکی تایبەتە و لەچوارچێوەی بەرنامەی سەربازی ونی کەناڵی کوردستان24 دەدرێت.
کیشوەر خان و ەک سیمبول بۆ هەموو سەربازە ونەکانی مۆنۆمێنت خەلتەکەی پێبەخشرا.
بەناوی بەریوبەراتیمان پیرۆزبای لە کیشوەر خان و سەرجەم فەرمانبەرو سەربازە ونەکان بەریوەبەراتیمان دەکەین کە رۆژانە بێ وچان لە خزمەتی میوانان و کەیسی جینۆساید کردنی گەلەکەماندان

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

23/05/2026

ڕزگاربویی شاڵاوەکانی ئەنفالی هەڵەبجە. کاک عەلی مەلا عارف، لە نوگرەسەلمانەوە

Want your business to be the top-listed Travel Agency in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Monument
Halabja
46018

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00