Parstarm
پەرستارەکان ئینسانی زۆر سادەنە 😂💉
01/06/2026
کۆنترۆل نەکردنی بەرزی پەستانی خوێن چی لێ دەقەومێت ! 🫀
- جەلتەی دڵ و جەلتەی مێشك : لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دڵ توشی پەستانێکی زۆر دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ کە دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی جەلتە.
- پەکەوتنت دڵ : کاتێک پەستانی خوێنت بەرزە دڵ پێویستی بە ماندووبوونێکی زیاتر تا بتوانێت خوێن بگەیێنێتە ئەندامانی جەستەت کە ئەمەش وا دەکات بە پێی کات ماسولکەکانی دڵ استور بن وەک بلێن وەرزشێکی زیاتر دەکەن کە ئەمەش لە کۆتایی وای لێ دێت دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بدات بە جەستە .
- کێشەی گورچەلە : بەرزی پەستانی خوێن وا لە لولەکانی خوێنی گورچیلە دەکات زیاتر کار بکەن ئەمەش بە پێی کات ماندووبونێکی زیاتریان پێ دەدات کە ئەگەری هەیە زەرەر بگەیێنێت بە گورچیلە بە پێی توانای خۆی کارنەکاتەوە .
- کێشەی بیرهێنانەوە و تێگەیشتن : بەرزی پەستانی خوێن ئەگەری هەیە وا لە نەخۆشەکە بکات نەتوانێت شتی بە تەواوی بە بیربێتەوە یاخود ئاسانتر وەکو جاران لێی تێبگات.
- چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی زۆر نەخۆشی تر کە ئەگەری هەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی کەسەکە هەبێت وە کاتی تەواوی پێ نەدات ، ئەم شتانە هەموو { ئەگەرە } بەلام بە دنیایەوە چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆکار بۆ توشبوون بە زۆرێک لە نەخۆشی کوشندە .
15/05/2026
باوترینی شوێنی گرتنی پەستانی خوێن .
یەکێك لە گرنگترین کارە کە بۆ نەخۆشێک بکرێت لە کاتی گونجاو ، چونکە هۆکاری بەرز و نزم بوون و دوای ئەوە کە چ روودات بەسەر نەخۆش شتانێکن کە ژیان دەبنە قوربانی .
گتنی پەستانی خوێن کارێکی قورس نیە و ئاسانکارییەکی زۆر کراوە لەم سەردەمەی ئێستا .
لە کاتی گرنتی پەستانی خۆێن دوو ژمارەت پێ دەدات وەک ١٢٠ / ٨٠ کە ئەمە رێژەیی ئاسایی گرتنگ پەستانی خوێنە .
بۆ پۆستی دواتر باس لە رێکەی ئاسایی و هۆکارەکانی وا دەکات پەستانی خوێن بەرز و نزم بێت .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Duhok