SmarTech

SmarTech

Compartilhar

Photos from SmarTech's post 15/12/2019

سوپاس بۆخوای پەوروەردگار بە فەزڵ و منەتیان
دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لەگەڵ هاورێیانم لەگروپی ( تەکنەلۆژیای زیرەک - SmarTech )

توانیمان سیستمی زیرەکی بەرێوبردنی سەنتەری هۆڵەوەرزشیەکان بەکۆتا بێنین بە کوالێتیەکی زۆر بێوێنە، کەبە خۆشحاڵیەوە ئێستا لە هۆڵی لەشجوانی بێستوون ئەم پرۆگرامە بەردەستەو کاری پێئەکرێت، کە ئەم فەنکشناڵێتیانە لەخۆ دەگرێت

٠ بەشی لیستی یاریزانان
لەم بەشە هەموو یاریزانانی دەبینی بەهەموو جۆرەکانی وەک ( رەشاقە ، لەشجوانی ، پیاو ، ئافرەت ) ، کەهەر لێرەشدا دەتوانی پرۆفایلی تایبەتی یاریزانەکە ببینی

* بەشی پشکینینی رۆژانە
لەم بەشە یاریزان دەتوانێت بارکۆدی خۆی داخڵ بکات و ئەم شتانە دەربارەی پرۆفایلەکەی بزانێت ( کاتی تازەکردنەوەی کارتەکەی ، کۆتای هاتنی کارتەکەی ، چەن رۆژ هاتووە لەمانگەکەدا ، چەند رۆژی ماوە ) ، وە دەتوانین بزانین ئەمرۆ چەند یاریزان هاتوە و کێیەو و کاتی هاتنەکەشی بزانین

* بەشی زیادکردنی یاریزان
لەم بەشەدا دەتوانین یاریزانەکان زیادبکەین بۆناو سیستمەکە ، بە بارکۆدێکی دوبارە نەبۆوە

* بەشی زیادکردنی کارمەند
لەم بەشەدا دەتوانین کارمەند زیادبکەین بە دوو کوالێتی بەڕێوبەر و کارمەندی ئاسای، کە بەرێوبەر دەتوانێ هەموو بەشەکانی ناو سیستمەکە ببینێ، بەڵام کارمەندی ئاسای دەتوانێت تەنها بچێتە ناو پشکنینی رۆژانە و یاریزان زیادبکات و تازەکردنەوە بکات

* بەشی بەسەر چوونی مۆڵەت
لێرەدا دەتوانین هەموو ئەو یاریزانانە ببینین کە مۆڵەتەکەیان بەسەر چوە، یەکێک لەتایبەتمەندەییەکانی تری سیستمەکە یاریزانە بەسەرچوەکان وەک یاریزانی هۆڵ حساب ناکات تا مۆڵەتەکەی نوێ نەکاتەوە

* بەشی نوێکردنەوەی مۆڵەت
لەم بەشەدا دەتوانین مۆڵەتی یاریزانەکان نوێبکەینەوە دەتوانی بەکۆد بۆ یاریزانەکە بگەرێین یان لەناو لیستێکدا نیشانمان دەدات هەموو یاریزانەکان

* بەشی ڕاپۆرت
لێرەدا ڕاپۆرتی هەموو سیستمەکە لەخۆ ئەگرێت وەک لیستی سەردانی هاتوانی رۆژانە چەند یاریزان هاتوە بەراپۆرت دەمان داتێ، وە چەند یاریزانمان نوێکردۆتەوە وەچەند یاریزانی تازەمان وەرگرتوە ، وە چەند کارمەندمان هەیە لەهۆل ، وە هەموو ئەو ئیشانەت نیشان دەدات کەئەمرۆ کراوە لە بەشی کاکردنی سیستم ، وە داهاتی یانەکەشمان نیشان دەدات گەران بەرۆژ و بە هەفتە بە مانگ بە ساڵ دەتوانین بری داهاتەکەمان ببینین ، هینی هەر بەشێک لە یاریزانان بەجیا وەک ئاسن ، رەشاقە......

* بەشی بەڕێوەبەر
لەم بەشەدا کەجیاواز لەهەموو سیستمەکانی تر دەتوانین ئیشی قەڵەم و وەرەقە لە کۆڵ مامۆستای هۆڵ بکەینەوە و هەر لە سیستمەکەمانەوە مامۆستاکە یاریەکانی داخڵ بکات و یاریەکان هەڵبژێرێ و بە پرنتەرێک بۆی استنساخ بکات و بیداتە دەستی ، وەبەشی باک ئەپی داتاکان و دەربارەی گروپە تەکنەلۆژیەکەمانی تێدایە

@ ئەوەی جیاوازتری دەکات لەم سیستمە ئەوەیە هەرچەنێ نرخ داخڵ بکەیت بەهەڵە دواتر کاتێک راستی دەکەیتەوە ئەو پارەکانی تر حساب ناکات تازەترین نرخ وەرەگرێت ، پاشان کاتێک یاریزانێک بەهەر هۆیەک واز لەیاریکردن بێنێت کاتێک پارەکەی دەدەیتەوە و فایلەکەی دەسریتەوە تەنها پارەی رۆژە هاتوەکانی حساب دەکات و دەڵیت ئەونە پارەی بدەوە ، وە لەبەشی پشکنینی رۆژانەدا بۆئەوەی یاریزانەکان نەتوانن داتا کانمان ببینین لەبەر ئەوە کەڤەرمان کردوە بە وێنەی مامۆستاکانی هۆڵەکە ، وە لەهەموو شوێنەکانی سیستمەکەدا دەتوانی پرۆفایلی یاریزان ببینی و وە زۆر فەنکشناڵێتی تریش کە نامەوێت زۆر سەرتانی پێوە بئێشێنم

زمانی بەکارهاتوو بۆ دروسکردنی سیستم :- زمانی
کوالێتی جۆری داتابەیس :- SqlServer

چۆمان ئەبوبەکر

Photos from SmarTech's post 27/08/2018

سیتەمی بەڕێوەبردنی مارکێت و کۆگا
بە چەندین تایبەتمەندی ناوازە و سەربج ڕاکیش ،
-تۆمارکردنی کاڵاکان.
-فرۆشتنی کاڵاکان بە شێوەی تاک وجوت
-وەرگرتنی ڕاپۆرت
-مەسروفات
---------------------------
ئامادەین بۆ دروستکردنی ھەموو جۆرە سیستەمێک
Tel:07501079323

Quer que o seu universidade seja a primeira Universidade em Ponta do Sol?
Clique aqui para solicitar o seu anúncio patrocinado.

Categoria

Entre em contato com a universidade

Telefone

Endereço


Ponta Do Sol