4YOU
23/05/2026
کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و عەلی زەیدی دەستی پێکرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ( مەسروور بارزانی ) لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ( عەلی زەیدی ) کۆبوونەوە و بڕیاره پاش کەمێکی دیکە چەند کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق .
23/05/2026
ساتی گەیشتنی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبێتەوە .
کەسێکی تووشبوو بە داون ڕێگە لە مەفرەزەیەکی هێزه ئەمنیەکان دەگرێت
لە بەغداد کەسێکی توشبوو بە داون دەچێتە ناو مەفرەزەیەکی ئەمنی و پێیان دەڵێت ئەمە ناوچەی منە و بێ مۆڵەتی من بۆتان نییە پشکنین بکەن ، لە بەرامبەردا ئەفسەری مەفرەزەکە وەکو ڕێزگرتنێك و بۆ نەشکاندنی دڵی پێی دەڵێت ، گەورەم ڕوخسەتمان پێدەدەیت لێرە پشکنین بکەین ؟ گەنجەکەش بە خۆشحاڵییەوە ڕێگەیان پێدەدات. ئەم هەڵوێستەی ئەفسرەکە دەنگدانەوەی لەنێو عێراق درووست کرد و هاوڵاتیان ستایشی میهرەبانی و ڕێزگرتنەکەی دەکەن .
22/05/2026
بیرت نەچێت لە پێناو تەندرووستی دەم و ددانەكانت ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بكە پێش خەوتن...
🔸شوشتنی ددانەكان
🔸غەرغەرەكردن
🔸خێتكردنی نێوان ددانەكان
22/05/2026
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كفری ئاراس كەریم دەست خۆشی لە ستافی پەیجی فۆڕیوو دەكات👇
22/05/2026
مەسرور بارزانی بە شاندێکی باڵاوە دەچێتە بەغدا و پرسی کارەبا و نەوت تاووتوێ دەکات
هەفتەی داهاتوو مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بۆ بەغدا دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، لەم سەردانەدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشان دەدات ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی (ڕووناکی) بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بخاتە بەردەم حکومەتی نوێی عێراق عەلی ئەلزەیدی و هاوکارییە تەکنیکییەکانیان پێشکەش بکات بۆ خێراکردنی چاکسازییەکانی کەرتی کارەبا لە عێراق.
دەشڵێ: لە بەشێکی تری سەردانەکەدا، سەرۆکوەزیران بەدواداچوون بۆ دڵنیاییە ئەمنییەکان دەکات تاوەکوو کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بتوانن بەرهەمهێنان و هەناردەکردن دەست پێبکەنەوە، چونکە بەپێی وتەی عەزیز ئەحمەد، ناکرێت کۆمپانیاکان لەژێر هەڕەشەی درۆنەکاندا کار بکەن.
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەتوانێت توانای هەناردەکردنی عێراق بۆ زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە .
ئەمە ئیرادەیەكی بەهێزی دەوێ.
ئەو هاوڕێیەت تاگ بكە كە هەر دەڵێت دەڵێت دەچمە قاعە تا ئێستا نەچووە....
22/05/2026
پێتان وایە وەزیرەکانی دیکەش نموونەی وەزیری نەوت جەژنانه بدەن بە فەرمانبەران ؟
وزیری نەوتی عێراق ( باسم محمد خضیر ) بڕیاریدا بڕی 100 هەزار جەژنانە بدات بە فەرمانبەران و گرێبەستەکان و خۆبەخشەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق .
کارمەندێکی هاتوچۆی کفری گیانی شۆفێرێک لە مردن ڕزگار دەکات..
( محمد یاسین ) پۆلیسی هاتوچۆی کفری کە لەمیانی ئەرکەکەیدا لەناو شاری کفری لەکاتێکدا شۆفێرێک کتوپڕ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا ئەبورێتەوە، ئەم کارمەندە فریای ئەکەوێت و دەستبەجێ ئەیگەیەنێتە نەخۆشخانە و گیانی ڕزگار ئەکات ، و لەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی هاتووچۆی کفری خەڵات کرا .
یانەی غاز شیمال نزیكە بۆ سەركەوتن بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق،تەنها یەك بردنەوە بەسە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی كەركووك بكات لەم خولە.
21/05/2026
خۆشحاڵبووم بە بینینی پاڵەوانی کورد کاکە نامۆ فازڵ.
شانازیی پێوە دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاندان و پشتگیریکردنی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Click here to claim your Sponsored Listing.