ACI UOG Student Chapter

ACI UOG Student Chapter

Share

Photos from ACI UOG Student Chapter's post 11/03/2024

تیمێکی زانکۆی گەرمیان لە پێشبڕکێیەکی ئەندازیاری پلەی یەکەمی بەدەستھێنا

یەکشەممە(١٠ـی ئازاری ٢٠٢٤) لە شاری ھەولێر تیمێکی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆمان لە پێشبڕکێی پردی سپاگێتی پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.

پێشبڕکێکە لە لایەن پەیمانگای کۆنکێتی ئەمریکی چاپتەری کوردستان بەھاوکاری بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سەلاحەدین ڕێکخرا بوو.
لە پێشبڕکێکە سەرجەم بەشی ئەندازیاری زانکۆ حکومی و ناحکومییەکانی کوردستان بانگھێشت کرابوون کە ١٠ بەش و ١٤ گروپی خوێندکاران بەشداری پێشبڕکێکە بوون.
زانکۆی گەرمیان بە دوو گروپ بەشدار بوو یەکێکە لە گروپەکان توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ .
پرۆژەی پردی سپاگێتی تیمەکەی زانکۆی گەرمیان کە لە پێکھاتەکەیدا تەنھا ٨٤٠ گرام سپاگێتی و گلو بەکار ھێنرابوو توانی ٧٢ کیلۆگرام کێش ھەڵگرێت و پلەی یەکەم بەدەست بھێنن.

گروپی یەکەم (پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا)
ئوسامە جەلال مەحمود
ميران نيهاد ئەحمەد

گروپی دووەم
ئاراز کەریم رەحیم
سەنگەر حەسەن حەسیب
ئەنەس ھادی محەمەد
ئەحمەد سەعید عەزیز

سەرپەرشتیاری گروپەکان (م.فکرت لطیف حمید، م. محمد رۆبیتەن جەلال
،ئەندازیار یوسف مەحمود )

پیرۆزە لە خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان و بەھیوای سەرکەوتن لە کار و چالاکییەکانی داھاتوویاندا.

زۆر سوپاس بۆ کۆمپانیای دییەن (پڕۆژەی ڕۆیاڵ سیتی) بۆ سپۆنسەر کردن و لە ئەستۆگرتنی تێچووی گەشتەکە.
Royal City

Photos from ACI UOG Student Chapter's post 02/11/2023

لە بەرواری ١-١١-٢٠٢٣ لە زانکۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی (پ دکتۆر فەرھاد قادر ) و سەرۆک بەشی ئەندازیاری شارستانی ( پ ی دکتۆر غازی بەھرۆز ) ئیڤێنتی کردنەوەی چاپتەری خوێندکاران ئەنجام درا،‎ئەم ئیڤێنتە بە مەبەستی زیاتر ناساندنی چاپتەرەکەمان بە قوتابیان و ڕوونکردنەوە و باسکردنی پێگەکان بە ووردی و باسکردنی پلانەکانی داهاتوو بەڕێوەچوو.

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address

Kurdistan
Kalar