Brayati Sport Club
28/06/2026
بەردەوامی مه‌شق و ڕاهێنانەکانی هه‌فتانه‌ی ئه‌كادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتی له ڕۆژانی (شه‌ممه و دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه).
گرووپی یه‌كه‌م كات 5:15 تا 6:30 له‌دایكبووانی (2009 تا 2014)
گرووپی دووه‌م كات 6:30 تا 7:45 له‌دایكبووانی (2015 ـ 2020)
ناونووسینیش هه‌ر له ڕۆژانی مه‌شق واته له ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه له كات 4:00 تا 7:30 ـی ئێواره ده‌بێت.
جگه له‌مه‌ش لۆ ئاگاداری زیاتر له كاتی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ئه‌كادیمیا و بینینی وێنه‌ی مه‌شقی فێرخوازه‌كانمان، لایكی په‌یجی (ئه‌كادیمیای تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی) بكه‌ن:
https://www.facebook.com/profile.php?id=61572573244276
15/06/2026
بەناوی دەستەی کارگێڕی و تەواوی ئەندامانی یانەی وەرزشی برایەتی پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کاپتن (فازڵ عەباس) ئەستێرە و یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەکەمان دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزییانەوە، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
پرسەکەی ئەمڕۆ دووشەممە لە مزگەوتی (سەیداوە) دەبێت.
یانەی وەرزشی برایەتی
2026/6/15
27/05/2026
بەناوی دەستەی کارگێڕی و تەواوی ئەندامانی یانەی وەرزشی برایەتی، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوڕبان لە تەواوی موسڵمانانی جیهان و عێراق و کوردستان بەتایبەت دەکەین و بەهیواین هەموو ڕۆژێکتان بەجەژن و خۆشی بەڕێ بکەن و لەخۆشیدا بژین.
یانەی وەرزشی برایەتی
27/5/2026
20/05/2026
مەشقەکانى ئەکادیمیاى تۆپى پێی یانەى برایەتى دەستیپێكرده‌وه
لەپێناوى ئایندەیەکى گەش بۆ ڕۆڵەکانتان و بەسەربردنى پشووى هاوینەیان بە کات و ساتێکى خۆش و گەیشتنیان بە خەون و ئاواتە وەرزشیەکانیان.
ڕۆڵەکانتان بۆ ئەم هاوینە بێننە لاى ئێمە و لەڕێگەى ئەکادیمیا و خولى هاوینەى تۆپى پێی یانەى برایەتى با بە خەونە وەرزشیەکانیان بگەن تا لەڕێگەى ئەم ئەکادیمیایەوە لە داهاتوو ببن بە ئەستێرەیەک لە خولەکانى کوردستان و عێراق یاری بکەن.
ئەکادیمیاى یانەى برایەتى بە ستافێکى شارەزا و بە ئەزموون لە پێگەیاندنى یاریزانان هەفتانە لە ڕۆژانى شەممە و دووشەممە و چوارشەممە لەسەر یاریگەى چیمەنى سروشتى یانەى برایەتى مەشقەکانیان لەکاتێکى زۆر گونجاو و بەلەبەرچاوگرتنى پلەى گەرمى کەش و هەوا ئەنجامدەدەن.
مه‌شقه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2026/5/20 ده‌ستیپێكردو هه‌فتانه له ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ئەکادیمیاى برایەتى لە کات 5:00 ـى ئێوارە مەشق و ڕاهێنانەکانى ئه‌نجام ده‌دات و ڕۆژانەش جگە لە ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى لە کات 4:00 تا دواى کۆتایی هاتنى مەشقەکان ناونووسین بەردەوام دەبێت.
بۆ بینینی ئاگاداری تایبەت بە ئەکادیمیا و بینینی وێنەی زیاتری فێرخوازەکان، پەیجی فەرمی ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتی لایک بکەن:
https://www.facebook.com/share/17jxhmhEFd/
ڕاگەیاندنى یانەى برایەتى
20/04/2026
پیرۆزبایی لە یاریزانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەکەمان (هاشم رەسول) دەکەین، کە لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (ئەدەنە) لە وڵاتی تورکیا لە ئاستی تەمەنی خۆی توانی ببێتە پاڵەوان و یەکەمی ئاستی خۆی.
#یانه‌ی_وه‌رزشی_برایه‌تی_1984
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Irbil