Karger Sabr omer
07/06/2017
(کەیفم پێت دێت) شەرعیترە!🙄🙄
یەکێ دەگێڕێتەوە:
کوڕێکم دەناسی ئیسلامی زۆر بە توندی گرتبوو،ماوەیەک عاشقی کچەکی ببوو، هەندێک جار تەلەفۆنی لەگەڵ کچەکەی دەکرد،
شەوێک کچە تەلەفۆنی کرد ئەها ژن ئەگەر حەزی لە ناز کردن بوو بە پیاوی دەڵێ (سەرم دێشی،پشتم دێشی،سەرم دەسوڕێ و ئەو قسە قۆڕانە) خۆی نەخۆش نیە ئەوە دەیەوێ نازی هەڵگری!
کچە دەیوت: ئەحمەد گیان سەرم زۆر دێشی, چاوەڕێی ئەوەی دەکرد ئەحمەد خۆی لۆ بکوژی و برێ خوا شیفات دات گیانەکەم،لەبەرت بمرم و ئاگات لەخۆت بی و لەو جۆرە قسانە!
کوڕەش بە هەموو قوەت و هەستی دەیوت حەبەکی پاڕاستۆڵ بخۆ حەبەکی پاڕاستۆڵ ههههه،وەک ئەوەی کچەی فەقیر ئەقڵی پێ نەشکی حەبی بخوا!
پاش ماوەیەک خوا بەنسیب یەکتری کردن و بوونە ژن و مێرد،
ئەوجا بەردەوام دەبێ و دەڵێ منیش بۆ پیرۆزبایی چوومە لایان و بە ژنەم وت ئەرێ براژن ئێستاش ئەحمەد کە سەرت دێشێ پێت دەڵێ پاراستۆلان بخۆ؟!
ووتی: بریا هەر حەبی پاڕاستۆڵ با، شەوەکی ووتم ئەحمەد دڵم زۆر توندەو نازم بەسەردا دەکرد،کەچی هەر دەیوت سوڕەتی (إنا أعطيناك الكوثر) بخوێنە و سەد جاری بڵێ سبحان الله!
ئەوە بێجگە لەوەی هەموو سەحیحی (موسلیم و بوخاری) بەسەرمدا دەخوێندەوە!
ئاخر وتم ئەحمەد بەقەدەر تۆ لە دین دەزانم و جێبەجێی دەکەم وەڵلا بۆ ژیانی ژن و مێرداتیش ئەوها توند و بێهەست بی ڕاست دەمرم!
جا لە هەمووی خۆشتر دەیوت هەتا مارەی نەکردم نەیۆت خۆشمدەوێی هەر دەیوت کەیفم پێت دێ!
وتم باشە بۆ ناڵێی خۆشمدەوێی؟!
دەیوت ئاخر (کەیفم پێت دێ) شەرعیترە!!!!
〰〰〰〰〰〰⚘⚘〰〰〰〰〰〰
Karger S. Omer
☺☺!
20/01/2017
سڵاو ✋
🔸لە کاتی پێدانی ceftriaxone بە شێوەی I.V 💉 پێویستە بە ھێواشی بێت بە لایەنی کەم لە ماوەی 3 تا 5 خولەک بۆ ئەوەی تووشی ناڕێکی لێدانی دڵ arrhythmia نەبێت
🔸 rifampicin
پێویستە پێش نان خواردن بە 30 تا 60 خولەک وەربگیرێت لەگەڵ کوپێک ئاو 🍶، وە ئەو دەرمانە ڕەنگی میز دەگۆڕێت بۆ سوورێکی پڕتەقاڵی باو
بە ھیوای تەندروستییەکی باش ☺☺
😍👶😍
Click here to claim your Sponsored Listing.
Telephone
Website
Address
Shorsh
Irbil