کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore

کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore

Share

08/05/2026

پەروەردەی ڕۆحیمان
نووسەر: سەعید حەوا
وەرگێڕ: دانیار عوسمان عەزیز

ئەم بەرهەمە نایابە کە ئێستا بە ناوی «پەروەردەی ڕۆحیمان» دەخرێتە بەردەستی خوێنەری کورد، تەنیا کتێبێک نییە لەسەر پەروەردەی ڕۆحی، بەڵکوو نەخشە ڕێگەیەکی تەواوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵای خۆپەروەردەکردن و پێگەیاندنی ڕۆحی.

نووسەر بە شارەزایی و لێهاتوویی خۆی توانیویەتی میراتی دەوڵەمەندی پەروەردەی ڕۆحی لە ئیسلامدا لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی نوێ یەک بخات و چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ڕۆحی و دەروونییەکانی مرۆڤی هاوچەرخ پێشکەش بکات.

ئەم کتێبە خاوەنی چەندان تایبەتمەندیی گرنگە کە پێویستە لێرەدا ئاماژەیان پێ بدەین: شێوازی نووسینی هاوچەرخ و زانستی، گرێدانی تیۆری بە پراکتیک، پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەنەکان، پێشکەشکردنی چارەسەری کردەیی و تێگەیشتنی قووڵ لە پێداویستییەکانی سەردەم.

07/05/2026

چاپی نوێ 2026

فیقهی نەوجەوانان (چاپی دووەم)
ئامادەکردنی: عەلی ئەبوبەکر

ئەم نووسینەی بەردەستت پوختەیەکە دەربارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پەرستشە کەسییەکان کە پێک هاتوون لە پێنج بەشی سەرەکی (پاکییەتی - نوێژ - ڕۆژوو -حەج – زەکات) کە وەرگیراوە لە کتێبی (غاية الاختصار لأبي شجاع) لە مەزهەبی ئیاممی شافیعی.

لەگەڵ باسکردنی کەمێک لە پێگە و گرنگی و گەورەیی هەر بەشێکیان لە ڕوانگەی شەرع و عەقڵ و مەبەستە شەرعییەکانیانەوە، هەروەها هەندێک بابەتی دیکەی پێویست، هەوڵمان داوە بابەتەکان بە شێوەیەکی پوخت و کورت باس بکەین کە گونجاوبن بۆ ئاستی نەوجەوانان و تازەپێگەیشتووان و ئاسانرتین ڕێگە لە بەرچاو گیراوە، تاوەکوو بۆ لەبەرکردن ئاسان و ئاسانترت بێت.

ئەم نووسینە بۆ مەبەستی خوێندن و فێربوون نووسراوە، لەبەر ئەوە مانای هیچ ئایەتێک، یان فەرموودەیەکمان نەنووسیوە، تا مەجالێک بۆ مامۆستایان و خوێنەران بهێڵینەوە بە مەبەستی بەدواداچوون و مانەوەی چێژی فێربوون.

07/05/2026

«خۆلاسەی تەفسیری نامی» کە دانراوی عەللامە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە،
تەفسیرێکی پوخت و ڕەوانی قورئانی پیرۆزە. تەفسیرێکی سەربەخۆیە لە «تەفسیری نامی» و کورتە و پوختەی ئەو تەفسیرە نییە، وەک ئەوەی هەندێک وای بۆ دەچن.

جیاوازیی ئەم چاپە لەگەڵ چاپەکانی پێشتری تەفسیرەکە لەوەدایە کە «نووسینگەی تەفسیر» ئیشی جددی و چڕوپڕی لەسەر تەفسیرەکە کردووە بە پێداچوونەوە و هەڵەگری، بۆیە لەم ڕووەوە نووسخەیەکی پاراو و کوردانە و بێ گرێوگۆڵی خستووەتە بەردەست خوێنەرانی.

خۆلاسەی تەفسیری نامی
دانراوی: عەللامە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

07/05/2026

🔺 كتێبی نوێ

ڤــــــەژین

نووسەر: عەبدالسلام مــــــدنی

هەمیشە باشترینەکان لای ئێمە بدۆزەرەوە! 📖✨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناونیشانی كتێبخانەی تەفسیر
30 م تەنیشت منارەی چۆلی بەرامبەر بەنزینخانەی قەساب
بۆ داواكردن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩
یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن👇🏻
07508180865
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەكان 🚚

Want your business to be the top-listed Shop in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00