CSPro.TV

CSPro.TV

Share

04/05/2022

زنجیرەی ناساندنی File System.
- بەشی دووەم/ ئایا NTFS چییە؟

زاراوەکان:
- پەڕگە = File
- بوخچە = Folder
- گەشەپێدان = Development
- وەگەڕخەڕ = Operating System
- بیرگە = Hard Disk
- جۆر/شێواز = Format
- زانیاری = Data

بەناوی پەرستراوی بەحەق (اللە).

کورتکراوەی وشەی (New Technoloy File System)ـــە کە لەلایەن گەورە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە گەشەی پێدراوە و بەکاردەهێندرێت بۆ ڕێکخستنی پەڕگە (File) و بوخچە (Folder)ــەکانی نێو بیرگە (Hard Disk)ـــێک کە وەگەڕخەر (Operating System)ـــی Windowsـــی لەسەر جێگیر کرابێ ، و بۆ یەکەم جار لەگەڵ سیستەمی Windows NTـــی وەشانی 3.1 کە لە 27ـــی خەرمانانی ساڵی 1993 ڕاگەیێندرا ، بە شێوەیە بنەڕەتی (Default) لەگەڵ وەشانەکە جێگیر کرابوو.

شایەنی باسە کە NTFS بەهۆی ئەوەی دەتوانێ شێواز (Format)ـــی خۆی بگۆڕێ بۆ هەر یەک لە جۆرەکانی File Systemـــی FAT و HPFS بەبێ Overwrite کردنی فایلەکان بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی File System دا ئەنرێت هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەی هەرە زۆری دابەشکراوەکانی Linux پشتگیری ئەم جۆرە File System ـــە ئەکەن.

تایبەتمەندیەکانی چین؟

۱- جێبەجێکردن (Performance): NTFS ڕێگە بە پەستاوتن (Compression)ــی فایلەکان دەدات کە بەم هۆیەشەوە سپەیسێکی زۆرتر لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

۲- ئاسایشی دەستگەیشتن و کۆنتڕۆڵکردن (Security Access Control): فایل سیستەمی NTFS ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەیا کە سنووری ڕێپێدان (Permission) بۆ بەکارهێنەران دابنێیت و ڕێگە بە هەموو یوزەرێک نەیەیت کە دەستی بە پەڕگە (File) یاخوود بوخچە (Folder) بگات ، کە ئەمەش لە کاتێکا سوود بەخشە کە کۆمپیوتەرێک چەند کەسێک ئیشی پێ بکەن و چەند یوزەرێکی هەبێت جا لە فەرمانگەیەکی حکومی بێت یاخوود لە ماڵەوە یان لە هەر شوێنێکی تر...

۳- متمانەپێدان (Reliability): NTFS یارمەتیت ئەیات بۆ گەڕاندنەوەی زانیاری (Data)کانت لەکاتی لەدەستانی وزەی کارەبایی (Electric Power) یاخوود هەر گرفتێک کە بۆ سیستەمەکەت بێتە پێش.

٤- پێدانی زانیاری (File system journaling): فایل سیستەمی NTFS زانیاری فایلە دەستکاریکراوەکان و زیادکراوەکان و سڕدراوەکان هەڵەگرێتەوە (Log) یان ئەکا کە ئەو Log ــەش پێی ئەوترێ Master File Table (MFT).

لایەنە خراپەکانی NTFS چین؟

ئەم جۆرە File System ــە ئەتوانم بڵێم تەنیا دوو لایەنی خراپی هەیە کە بریتیین لەمانەی خوارەوە:
۱- ئەو کۆمپیوتەرانەی کۆمپانیای ئەپڵ کە وەگەڕخەڕ (OS)ــی Macـــیان لەسەر جێگیر کراوە دەتوانن زانیاری (Data)ــای نێو Drive ێکی هەڵگری شێواز (Format)ـــی NTFS بخوێنێتەوە بەڵام توانای نییە زانیاری (Data)ـــی تری بۆ زیاد بکات بەبێ بەکارهێنانی نەرمەواڵەیەکی دەرەکی.

۲- وەگەڕخەری Android یش پشتگیری File Systemـــــی جۆری NTFS ناکا.

چ وەگەڕخەڕ (OS)ـــێک NTFS بەکاردێنێت؟

لە کۆنەوە تاکو ئێستادا NTFS بە شێوەیەکی چڕ لەلایەن ئەم وەشانانەی وەگەڕخەڕی Windows ــەوە پشتگیری دەکرێ کە بریتیین لە:
• Windows NT
• Windows 2000
• Windows XP
• Windows Vista
• Windows 7
• Windows 8
• Windows 10
• Windows 11
• Linux Distributions
و هەروەها وەگەڕخەری BSD کە کورتکراوەی وشەی (Berkely Software Dristribution) یاخوود (Berkely Standard Distribution)ـــە و لەسەر بنچینەی Research Unix بنیاد نرابوو لەلایەن گرووپێکی قوتابیانی زانکۆی کالیفۆرنیا بەناوی CSRG ـــەوە گەشەیپێدرابوو کە ئێستا نەماوە ، پشتگیری NTFSـــی ئەکرد.

احسان فەرامەرز -

Want your business to be the top-listed Engineering Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address

108M Ankawa
Irbil