ERROR

ERROR

Share

Photos from ERROR's post 20/03/2023

خورما لە رووی پێكهاتەی توخمە كیمیایەكانەوە..

"جولی گاردن رۆبنسۆن"، کە دکتۆرای هەیە لە زانکۆی
"نۆرس داکۆدا" دەڵێت خورما کانزای بۆرۆنی تێدایە کە پەرە بە ئێسکەکان دەدات، لە توێژینەوەیەکی تردا دەرکەوتووە مادە کانزایەکانی وەک فۆسفۆر وزە بە جەستە دەبەخشێت،
دژی دڵەراوكێ و خەمۆكیە...

لەرووی دەروونیەوە ئارامت دەکاتەوە، بەدرێژای رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.

وە هەروەها، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنیسیۆنم لە میوە وشکەکاندا دەست دەکەوێت،
لە خورماشدا و ڤیتامین و دژە ئۆكسانی تێدا دەست دەکەوێت
و یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات
و دژی نەخۆشییەکانی وەک فشەڵبوونی (پوكانەوە)ئێسک دەجەنگن،
لە بەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی ڕیشاڵی یارمەتی ڕیخۆلەكان دەدات جوڵەیان ئاسان دەكات و كرداری هەرس كردن ئاسان دەكات.

خورما ڤیتامین B6 تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات
لە دروستکردنی سیرۆتین و نۆریپینیفرین،
کە پەرە بە تەندروستی مێشک دەدات.

سیرۆتینین باری دەروونی باش دەکات،
نۆریپینیفرین لەگەڵ راڕایدا دەجەنگێت، چونکە دەرکەوتووە کەمی ڕێژەی B6 پەیوەندی بە خەمۆکییەوە هەیە.

سەرنجت بەهێز دەکات و یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەکانت رێک بخەیتەوە،

یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.

خورما چەندین سوودی گرنگ بە جەستە
و تەندروستی دەبەخشیت،وپێویستە رۆژانە بخورێت،
ئەگەر بۆماوەی هەفتەیەك هەموو رۆژێک خورما بخۆیت
ئەوا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.

دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت:

توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی ئاشکراکردووە
خورما ڕێژەی triglyceride کەمدەکاتەوە،لە خوێن ئەمەش ڕێژەی چەوری ناتەندروستە لە لەش كە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ.

مەترسییەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن کەم دەکاتەوە:

خورما سیستەمی هەرسمان دەپارێزێت
و ڕیخۆڵەکانمان لە بەکتریای زیانبەخش دوور دەخاتەوە ئەمەش وادەکات لە مەترسی بڵاوبوونەوەی بە کۆلۆندا دوور بکەوێتەوە
-Shiraz Najat

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Address

Irbil
44001