Dr Rozhin Mahdi
28/01/2023
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە چی بکەیت.؟
کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ
1. ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.
2. مزرەمەنییەکان:
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.
3. گوێز:
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3"ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .
4. تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3"و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت.
5. زەردەچەوە:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.
6. چای سەوز:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە.
7. دارچینی:
دژەئۆکسیدی تێدایە کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.
8. ھەنار:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.
بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان لە دوعای باش بێبەشمان مەکەن.
پێنچ کۆمێنیت بکە بۆتۆ هیچ نیە بۆ پەیچ کرنگە
وەک هاوکاریەک ڵایکی پەیجەکەم بکەن تاوەک و بتوانم سوودی زیاتر بگەیەنم ☝
Dr Rozhin Mahdi
27/01/2023
سود و قازانجی خواردنەوەی شیر.
چی کاتێک شیر بخورێتەوە باشە?
تکایە ئەم پۆستە بڵاوبکەوە لە پێناو گەیاندنی سودی زیاتردا
بەیانیان: بەیانی زوو بەگشتی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی شیر، چونکە جەستە لە ماوەی رۆژدا چالاک دەکات و هەروەها خواردنەوەیەکی تەندروست و کەم چەورییە و کالیسیۆمی جەستە دابین دەکات. شیر هەروەها بەشێک لە پرۆتینە پێویستەکانی جەستە دابین دەکات و ئەمەش بۆ وەرزشوانان کە دەیانهەوێ قەبارەی جەستەیان گەورە بکەنەوە زۆر پێویستە.
ئێواران: خواردنەوەی شیر لە کاتی ئێوارەدا، بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە چونکە وزەی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و مناڵان بەهێز دەکات. خواردنەوەی شیر بە رێکوپێکی لەکاتی ئێوارەدا هەروەها ئێش و ئازارەکانی جەستە بۆ نموونە کێشەکانی چاو و بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.
لەدوای ژەمە خۆراکەکان: خواردنەوەی شیر لەدوای ژەمە خۆراکەکان یارمەتی بە پرۆسەی هەرسی خۆراک دەگەیێنێت. هەرگیز نابێ لەماوەی ژەمە خۆراکەکاندا شیر بخۆنەوە چونکە هەرسی خۆراک خاو دەکاتەوە و واباشە لەدوای ژەمە خۆراکەکان بیخۆنەوە.
شەوانە: خواردنەوەی شیر لە کاتە جۆراجۆرەکاندا، ئاسەواری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە. خواردنەوەی شیر لە شەودا جەستە ئارام دەکاتەوە و وادەکات باشتر بخەون. هەروەها ماندوویەتی و سترێس لەماوەی شەودا لە جەستە دوور دەخاتەوە.
*هەرگیز لەکاتی ژەمی نانی نیوەڕۆدا شیر مەخۆنەوە چونکە ئیشتیای خواردنی خۆراک کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێ ئاسن و ئەو مەوادەی لەناو گۆشتدان هەڵمژێت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Kurdistan, Erbil
Irbil