TevinData
چۆن فرۆشتنت بەرز بکەیتەوە لە جەژندا — بەبێ داشکاندنی گەورە؟
٣ داتای جەژنی پار. هەمووی لە بزنسەکەی خۆتدایە.
١. چەند کاتێک کاڵاکەت تەواو بوو — ئامادەکاری بکە بۆ ئەو ژمارەیە
٢. کێ زۆرترین پارەی خەرج کرد — پەیوەندی پێوە بکە پێش ڕکابەرەکانت
٣. چی پێکەوە کڕاوە — بەندڵی حازر بکە بۆ جەژنی ئەمساڵ
ئەم پۆستە سەیڤ بکە. پێویستت دەبێت.
ئەگەر ئەم داتایانەت ئامادە نین — نامەمان بنێرە.
#جەژن
Spotify Wrapped تەنها کەمپەینێکی داهێنەرانە نەبوو، بەڵکو ستراتیژییەتی داتا بوو.
لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر بەشدارییان تێدا کرد. ٥٠٠ ملیۆن جار بڵاوکرایەوە. هەموو ئەمانە بەبێ خەرجکردنی یەک دینار بۆ ڕیکلام.
سپۆتیفای نەیگوت "متمانەمان پێ بکەن"، بەڵکو ڕاستییەکانی هەر تاکێکی پیشانی خۆی دایەوە — بە شێوازی چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش.
ئەوان هاوکێشەکەیان پێچەوانە کردەوە: کۆکردنەوەی داتا گۆڕدرا بۆ شتێکی بەهادار و چێژبەخش.
#بزنس
کاتێک دەگەیتە شوێنی سەیرانەکە و دێتە بیرت گۆشتەکەت لەبییرکردوە!
بەڵام ناتوانی کات بگەڕێنیتەوە…
ئەمەش یەکێکە لە هەزار مەوقیفێک کە دیجیتاڵ بوون دەیانتوانێت ڕێگری لێ بکات.
بۆ ئەوەی دەیان مەوقیفی تری وەکو ئەوە بەسەرمان نەیەتەوە، ماڵپەڕێکمان ئامادە کردوە — بۆ ئەوەی هەموو شتومەکەکانت پێش چونە دەرەوە بەبیرت بێنێتەوە.
ئێستا دەتوانی لە ڕێگەی لینکی ئەم لینکەوە https://seyran.netlify.app/
پێش هەر سەیرانێک پێداچوونەوەیەک بکەی — بۆ ئەوەی هیچت لەبیر نەچێت.
#کوردستان #دیجیتاڵکردن #ئەربیل #سەیران
04/05/2026
کۆمپانیای جی ئێی ٧ ملیار دۆلاری بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی خەرج کردووە. دەستپێشخەرییەکە تا ساڵی ٢٠١٩ بە تەواوی شکستی هێنا — کۆمپانیاکە ناچارکرد دابەشی بکات بۆ ٣ لایەنی جیاواز تەنها بۆ ئەوەی بەردەوامبێت.
تەکنەلۆژیا کێشەکە نەبوو. کێشەکە ئەوە بوو کە بناغەکەیان بەجێهێشت. لە ئاستی یەکەمەوە بۆ ئاستی پێنجەم بازیان دا بەبێ ئەوەی سەرەتا ئاستەکانی ناوەڕاست بنیات بنێن.
5 ئاستی پێگەیشتنی داتا هەیە. زۆربەی بزنسەکان لە کوردستان و عێراق لە ئاستی یەکەم یان دووەمدان — و نایزانن. ئەو بۆشاییە ڕێک هۆکارێکە بۆ ئەوەی 70%ی پڕۆژەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی پێش ئەوەی ئەنجامەکانیان پێشکەش بکەن شکست دەهێنن.
پێش هەر وەبەرهێنانێک لە سیستەم، AI، یان تەکنەلۆژیادا — بزانە لە کوێ وەستاویت.
#هەولێر
سیستەمەکەت "تۆمارکەرە" یان "بڕیاردەر"؟
زۆرێک لە کۆمپانیاکانی هەولێر و کوردستان خاوەنی سیستەمی پێشکەوتوون؛ داتا تۆمار دەکەن، ژمارە کۆدەکەنەوە و ڕاپۆرتیش دەردەکەن. بەڵام کێشەکە لێرەوە دەست پێ دەکات: **سیستەمەکە هێشتا یارمەتی خاوەن کارەکە نادات بە ئاسانی بڕیار بدات ؟
ئەوەی بەهای ڕاستەقینە دەبەخشێت، تەنها کڕینی سیستەم نییە، بەڵکو تێگەیشتنە لە داتاکان:
* کام کاڵایە قازانجی ڕاستەقینەی تێدایە؟
* لە کام بەشەدا پارە بەفیڕۆ دەچێت؟
* کێ کڕیاری هەمیشەیی و دڵسۆزتە؟
* چ گۆڕانکارییەک پێویستە بۆ ئەوەی بازاڕەکە بگریت؟
هاوکێشەی سەرکەوتن:
سیستەم + شیکاری داتا + ستراتیژی = بڕیاری ڕاست و گەشەی خێرا.
ئەو سیستەمەی تۆ هەتە، ڕێگانیشاندەرە یان تەنها ژمارەکان کۆدەکاتەوە ؟
نامەمان بۆ بنێرە، ئێمە پێت دەڵێین داتاکانت چی دەڵێن و چۆن داتاکانت کلیلی گەشەسەندنتە.
#هەولێر #بزنس
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the business
Website
Address
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |