Safar Guide

Safar Guide

Share

30/09/2022

پڕکردنەوەی فۆرمی لۆتەری (Dv- Lottery )
بۆ بەدەستهێنانی فیزەی ئەمریکا
(گرین کارد_ Green Card) بۆ ساڵی 2024 ،
لەبەرواری 2022/10/5 تا 2022/ 11/8
فۆرمەکان پڕ دەکرێنەوە پاش شەش مانگ لە بەرواری 2023/5/8
بەدوای ناوی خۆتدا دەگەڕێیت لەڕێگەی ئەو کۆدەی کە لەپاش پرکردنەوەی فۆرمەکە پێت دەدرێت، ئەگەر ناوت دەرچوو لەبەرواری 2023/10/1 تا 2024/9/30
چاو پێکەوتنەکان بەپێی ڕیزبەندی کەیس نەمبەر (case number) ئەنجام دەدرێن.
مەرجەکانی بەشداری کردن بۆ سەڵت و خێزان؛
①ئەگەر کەسێک سینگڵ بوو پێویستە تەمەنی لە (17 یان 18) ساڵ کەمتر نەبێت لانی کەم شەهادەی پۆلی (12) هەبێت یان لەپۆلی (12) بخوێنێت بتوانێت شەهادەکە بەدەستبهێنت.
②پێویستە کەسی بەشداربوو شەهادەی پۆلی 12 هەبێت یان ئەمساڵ لەپۆلی 12 بێت.
③شەهادەکانی پەیمانگا و بازرگانی صناعە و ئەو شەهادانەی لە پۆلی (12) بۆ دەڕۆیت ئەوانەش دەتوانن بەشداری بکەن یان ئەوانەی لەپۆلی( 9 ) لایان داوە و پێنج ساڵی پەیمانگایان خوێندووە.
یاخود لەکاتیی نەبوونیی شەهادە دەتواندرێ پشتگیری کار و وەزیفە دابندرێت کە بەڵگەنامەیەکە دەیسلمێنێت بۆ بۆماوەی دوو ساڵ و زیاتر خاوەنیی ئەم ئیش و کار و پیشەیە بوویت.
④ ئەوانەی خێزاندارن هەردووکەس(هاوسەر + خێزان) مەرجەکانیان تێدابێت دەتوانن بە دوو فۆرم بەشداری پرۆگرام بکەن،بەمەرجێ هەردووکیان شەهادەیان هەبێ، ئەگەر یەکیان مەرجەکانی تێدابێت بەیەک فۆرم بەشداری دەکەن، فۆرمی خێزانی پڕدەکەنەوە.
⑤ پاسپۆرتت هەبێت باشترە,
مەرجی بوونی پاسپۆرت لادراوە پێویستت بە پاسپۆرت نیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی لۆتەری، یان کارتی نیشتیمانی هەبێت دەتوانیت لەسەر ئەوە پڕی بکەیتەوە.
⑥ پێویستە کەسی سەرەکی بەشداربوو جیمێل و ژمارە مۆبایل و ادرەسی گەڕەکی خۆیان یاخوود کارتی زانیاری بۆمان بنێرێ یاخوود لەگوگڵ ماپ ناونیشانەکەیمان بۆ بنێرێ.
⑦گرتنی وێنەیەکی ( 2x2) inch بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و ئەگەر سینگڵی تەنها خۆت وێنە دەگریت، مەرجەکانی وێنەکەش قەبارەی وێنەکە لە (240) کیلۆ بایت کەمتربێت و قیاسیش ( 600×600) پێکسل بێت ، وێنەکە پشتی سپی بێت و جلێکی ئاسایی بێ نووسین بێت ، چاویلکەت لەچاونەبێت.
⑧ئەگەر ماڵێک بەخێزانی بەشدار دەکەن دەبێت منداڵەکانیان تەمەنیان تجاوزی 21 ساڵی نەکردبێت ، ئەگەر تەمەنی سەروو (21) ساڵبێت پێویستە بەجیا بەشداری بکات بە سینگڵی،پێم باشە (20) ساڵ بەجیا بەشداری بکات.
⑨پێویستە سپێلی ناوەکان لای خۆتان هەڵبگرن ئەگەر پاسپۆرتان نیە، بۆ کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت بە هەمان سپێل و ناو پاسپۆرت دەربهێنن.

↩هەرکەسێک پلانی هەیە فۆرمی لۆتەری پڕبکاتەوە ئێمە گروپێکی ڤایبەرمان دروست کردووە دەتوانیت داخڵی ئەم گروپە ببیت بەنرخێکی ڕەمزی زۆر کەم فۆرمەکان پڕدەکرێنەوە هەرکەسێک ئارەزووی هەیە با داخڵ بێت لەم گروپ یان لە مێسنجەر یان تیل گرام زانیاری بنێریت وەردەگیرێت.

↩ئێمە شارەزایی (6) ساڵمان هەیە لەناو پرۆگرامی لۆتەری، هەرگیز نەمان هێشتووە کەس بەهەڵە بڕواتە لەناو پرۆگرام،لەدوای ناو دەرچوونت ڕێنمایی دەکرێت بۆ معملات و وەرگرتنی فیزەکان.
# safar Gudie

15/09/2021

فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا یان (DV LOTTERY)
ئەم فۆڕمە هەموو ساڵێک لە مانگی ١٠ ئەکرێتەوە بۆ ماوەی مانگێک و ٣ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت لە ڕێگەی لینکێکەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە
ساڵانە نزیکەی ٥٥.٠٠٠ هەزار کەس ناویان هێتەوە ،وە ساڵانە نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس ناویان تۆمار دەکەن
مەرجەکانی ناو نووسین…!؟
یەکەم:-دەبێت تەمەنت سەروو ١٨ ساڵ بێت.
دووەم:-شەهادەی ١٢ ئامادەیی بەرەو سەرەوەت هەبێت.
سێهەم:-پاسپۆڕتت هەبێت ماوەی ٦بۆ٨ مانگی مابێت بەسەر بچێت.
چوارەم:-وێنەیەکی خۆت کە بە قیاسی ٦٠٠بە٦٠٠ بێت وە پشتی وێنەکە سپی بێت بە شێوەیەکی جوان گیرابێت.
پێنجەم:-دەبێت ئیمێڵێکی تایبەت بە خۆت هەبێت.هتد……
دوای ئەوە ناوت هاتەوە چی ئەبێت…!؟
مقابەلە دەکەی،نابێت نەخۆشی درێژخایەنت هەبێت،نابێت هیچ پێشینەیەکی تاوانت هەبێت چونکە ڕەفزت ئەکەنەوە ناوت لە لیستی ئەوانەیە نامێنێت کە دەبرێن بۆ ئەمریکا.
لە مقابەلە قبوڵ کرایت چیت بۆ دەکرێت…!؟
فیزە وەر ئەگریت و ئەبێت خۆت تکتی تەیارە ببڕیت سعرەکانی تکت جیاوەزە بەڵام بە نۆڕماڵی ١٥ وەرەقەیە.

گەشتیتە ئەمریکا چیت بۆ دەکرێت…!؟
،،ئەبێت خۆت شوقە یان خانوو بە کرێ بگریت،نابرێیتە خولی زمان تەنیا ئەوەیە کە فیزەت پێ ئەدەن لەگەڵ ئیقامەی دایمی واتە گرین کارد و ئەتوانی ئیش بکەیت.

DV Lottery | DV-2022 dates announced (important changes!) 04/10/2020

ئەو ناوچەو وڵاتانەی مافی پڕکردنەوەی یانسیبی گرین کاردی ئەمریکایان نییە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر پەنابەریان وەرگرتووە لەم وڵاتانەی خواراوە، ئەگەرچی وەها لێکدەدرێتەوە کە هۆکاری دیکەش بوونیان هەیە لە پشت ئەم بڕیارەوە.
گرنگ ئەوەیە عێراقی وێران و کوردستان لەم لیستەدا نین و ئەمە دەرفەت بۆ ئێمە زیاتر دەکات.
- نەیجیریا
- بەنگلادیش
- بەرازیل
- چین
- هۆنگ کۆنگ
- کۆڵۆمبییا
- کۆماری دۆمێنیک
- هندستان
- سلڤادۆر
- جامایکا
- مەکسیک
- پاکستان
- کۆریای باشور
- بەریتانیا
- ئێرلەندا
- هندۆراس
- ڤێتنام
- گواتیمالا
- دورگەکانی هایتی ...........................................
سەرچاوە

DV Lottery | DV-2022 dates announced (important changes!) DV Lottery DV2022! So people wanting to enter the Greencard lottery now know the official dates for the lottery! The dates have been changed to later than ex...

01/10/2020

بە فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وادەی دەست پێ کردنی ناونوسینی بۆ یانسیبی گرین کاردی ساڵی 2022 ی بڵاوکردەوە.
وا بڕیارە 7/10/2020 دەرگەی ناونوسین بکرێتەوە، کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 7ی ئێوارە بەکاتی کوردستان، وێڕای ئەوەی ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێ تاکو 10/11/2020/ کە دەکاتە سێشەممە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەکاتی کوردستان دەرگای ناوتۆمارکردنەکە دادەخرێت.

Want your business to be the top-listed Travel Agency in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

Justice Tower. . Second Floor Office 256
Irbil