Emma Organization for Human Development
ڕێكخراوی ئێمه وهك ڕێكخراوێكی نوێی مافی ژنان لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن چالاکوانانی ژنانەوە دامەزراوه کە لە ههرێمی كوردستانی عێراق دەستی بە سەرهەڵدان کرد.
ڕێكخراوی ئێمه ڕێکخراوێکی ناحکومی فێمینیستە و بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانە. ڕێكخراوی ئێمه لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی ژن و پسپۆڕ لە بوارەکانی یەکسانی جێندەری، یاسا، پەروەردە، تەندروستی و تەندروستی دەروونی دامەزراوە. ڕێكخراوی ئێمه پشتگیری لەو ژن و کچانە دەکات کە تووشی توندوتیژی سێکسی و جێندهری و گروپە لاوازەکانی دیکە بوون.
ژنێکی ئاوارەی شەڕی داعش ، چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی دەگەڕێتەوە، باسلە لە سوود وەرگرتنی لە رێکخراوی ئێمە دەکات کە هاوکاری بوونە لە دەستپێکردنی کارەکەی.
10/05/2026
کۆبوونەوەی بۆردی"ئێمە" لە پێناو داڕشتنی پلانی ستراتیجی ئێمە بۆ ئەمساڵ و داهاتوو بەرێوەچوو
کۆبوونەوەی بۆردی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری رێکخراو"بەهار عەلی" بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی رێکخراوی ئێمە لەبارەی بەرێوەبردنی پرۆژەکان، جێبەجێکردنی ستراتیژی رێکخراوی ئێمە، پلاندانان بە داهاتوو، خەملاندنی بەربەست و ئالنگارییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بەشداربووان کاریان لەسەر داڕشتن و شێوازی بەرێوەبردنی ستراتیژ و نەخشەرێگای نوێ کرد بۆ داهاتووی کاروبارەکان.
Click here to claim your Sponsored Listing.