Mustafa Hijri

Mustafa Hijri

Partager

Photos from Mustafa Hijri's post 26/05/2026

جەژنی قوربان، بۆنەی ئایینی و پیرۆزی موسوڵمانان، لە هەموو خەڵکی باوەڕمەندی کوردستان و ئێران پیرۆز بێت.
​لەم بۆنەیەدا کە موسوڵمانانی جیهان پێشوازی لەم جەژنە دەکەن، کۆمەڵگەی ئێران بەهۆی دۆخی شەڕ و شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دۆخێکی دژواری هەمەلایەنەدایە؛ لە سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی سەرکوت، زیندان و ئێعدامەکان چڕتر بووەتەوە. لە وەها دۆخێکدا سەری ڕێز و وەفا بۆ بنەماڵەی سەربەرزی قوربانیان و شەهیدانی ئەم دواییانەی دەستی ڕێژیمی پەت و سێدارە دادەنەوێنم.
​هیوادارین بە نەمانی کۆماری ئیسلامی و بەدوور لە هەر چەشنە سەرکوت، چەوساندنەوە و بێمافییەک، لە وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتدا کە ڕێز لە کەرامەت و ئازادیی بیروباوەڕ و مافەکانتان دەگیرێت، بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان بکەنە جێژن و خۆشی. با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی یەکێتی، خەبات و خۆڕاگری لەپێناو بەهاکانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانمان.
​دڵتان پڕ لە هیوا و ئومێد بە سەرکەوتن

Photos from Mustafa Hijri's post 14/05/2026

کوردستان میدیا:

مستەفا هیجری: ڕێژیمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت

بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ ڕۆژنامەی "سوێنسکا داگ‌بلادێت" وتووێژێکی ئەنجام دا. لەم دیدارەدا کە ڕۆژی ١٣ی مەی بڵاو کرایەوە، بەڕێز هیجری باسی ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم پرۆسەیە کاتی خۆی دەوێت.

لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، کاک مستەفا ئاماژەی بەوە دا کە حیزب نوێنەری لە ئەمریکا هەیە و پەیوەندییەکان بەردەوامن، بەڵام جەختی کردەوە: "ئەوەی لە وتووێژەکاندا هاتووە بە هۆکاری دیپلۆماتیک بە نهێنی دەمێنێتەوە." هەروەها سەبارەت بە ئەگەری شەڕی چەکداری ڕایگەیاند، لە ئێستادا وەک ڕێکارێکی کردەیی بۆ گەیشتن بە ئاکامی خێرا سەیری شەڕی چەکداری ناکرێت و جەخت لەسەر بزووتنەوەی جەماوەری و سیاسی دەکرێتەوە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی تری وتووێژەکەدا ئاماژەی بە مێژووی خوێناویی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران کرد. ناوبراو باسی لە شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و دوکتور شەڕەفکەندی کردەوە و وتیشی کە خۆیشی چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی، لەوانە هێرشێکی مینڕێژکراو لە ساڵانی هەشتاکاندا کە تێیدا چەند هاوڕێیەکی شەهید بوون.

بەڕێز مستەفا هیجری سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی ئێران و هەڵوێستی حیزبی دێموکرات بەرامبەر بە هێزەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن وەک ڕەزا پەهلەوی وتی: "خەڵکی ئێران پێویستیان بە حکوومەتێکی تاکەکەسیی نوێ نییە." ناوبراو جەختی کردەوە کە حیزبی دێموکرات و هاوپەیمانەکانی تەنیا پشتیوانی لە سیستەمێکی فیدراڵی دەکەن کە تێیدا مافی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان پارێزراو بێت.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەڕێز هیجری لە سوید لەگەڵ چەندین کەسایەتیی سیاسیی ئەو وڵاتە و ئەندامانی پارلەمان کۆ بووەتەوە، بە مەبەستی گەیاندنی وێنەیەکی ڕاستەقینە لەو بارودۆخە مەترسیدارەی کە بەهۆی سەرکوتی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە بەسەر کوردستان و ئێراندا سەپاوە.

https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/05/

Photos from Mustafa Hijri's post 11/05/2026

کوردستان میدیا:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید سێمینارێکی سیاسی-تەشکیلاتیی بۆ بەڕێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە شاری وێسترۆس پێک هێنا.
سێمینارەکە بە بەخێرهێنانی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە ''نەبەز عەلیدووست'' و دواتر بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
لە بەشی یەکەمی سێمینارەکەدا کاک مستەفا باسێکی گشتیی سەبارەت بە ڕووداو و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات و چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان پێشکەش کرد.

ناوبراو لە بەشێک لە وتەکانیدا وتی: ''ئەوەی دەتوانێ حیزبێک یان هێزێکی سیاسی لەسەر پێ ڕاگرێ نوێبوونەوەی بەردەوام و ڕاکێشانی مێشک و توانا تازەکانە کە هەم خوێندن و هەم ئەزموونی تازەتر و بەڕۆژیان هەیە و لە زۆر بواردا لە ئێمە شارەزایاناتر لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانەوە هەڵسوکەوت دەکات.''

بەڕێز هیجری باسی لەوە کرد کە لە پێوەندی لەگەڵ دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ بەرەوپێشچوونی خەباتی نەتەوایەتیی گەلەکەمان پێویستە ئێمە لەگەڵ خەڵک و لایەنی دیکەش بتوانین کار بکەین. چ لە نێوخۆی کوردستان و چ لەگەڵ هێزەکانی دیکەی نێو جوغرافیای ئێران. بۆ نیزیکبوونەوە لە لایەنەکانی دیکە پێویستمان بە دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانە و کاریان لەسەر بکەین. نموونەی هەرە بەرچاو پێکهێنانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەشی دووهەمی باسەکەی کاک مستەفا تایبەت بوو بە بارودۆخی حیزب بەتایبەت لە ماوەی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسراییل و ئێران.
بەڕێزیان وتی: "ئەگەرچی بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بارودۆخی حیزب و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە جاران سەختتر بووە، بەڵام هاوکات دەرفەتی زیاتریشی لە بەردەمماندا دروست کردووە.
لە بەشی دووهەمی سێمینارەکەدا بەشداربووان بە پرسیارەکانیان لە بەڕێز کاک مستەفا باسەکەیان پڕ نێوەرکتر کرد.
https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/05/236

Photos from Mustafa Hijri's post 19/04/2026

کوردستان میدیا:
دیداری شاندی حیزبی دێموکرات لەگەڵ سەرۆک پارتەکان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە بارسێلۆنا
لە دووەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "پلاتفۆرمی وەگەڕخستنی جیهانی" لە شاری بارسێلۆنا، شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زنجیرەیەک دیداری سیاسیی گرینگی لەگەڵ سەرۆک پارتەکان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان ئەنجام دا.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، شاندی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی بەڕێز "مستەفا هیجری"، لە درێژەی بەشدارییان لە پلاتفۆرمی وەگەڕخستنی جیهانی (Global Mobilization)، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردە و نوێنەرانی سیاسیی جیهان کۆبوونەوە.

لە پەراوێزی ئەم کۆنفڕانسەدا، بەڕێز مستەفا هیجری دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ خاتوو "ماگدالینا ئەندەرسۆن"، سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکرات و سەرۆک‌وەزیرانی پێشووی سوید ئەنجام دا. لەو دیدارەدا، خاتوو ئەندەرسۆن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە چاوپێکەوتنی شاندی حیزب، نیگەرانیی خۆی و پارتەکەی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە نیشان دا و پشتگیریی خۆی بۆ بەردەوامیی خەباتی دێموکراتیک دووپات کردەوە.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی شاندی حیزب لەگەڵ نوێنەرانی جیهانی، جەختکردنەوە بوو لەسەر پەیامە بنەڕەتییەکانی وەک ، بەرگریکردن لە ئازادی و دێموکراسی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، چەسپاندنی یەکسانیی جێندەری و پڕەنسیپی یەکسانی بۆ هەمووان. هەروەها تیشک خرایە سەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و ئەو بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەی کە دەبێت ڕێگری بکات لە پشتگوێخستنی مرۆڤەکان.

شاندی حیزبی دێموکرات لەم سەردانەدا، وێڕای نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دۆست و هاوڕێ دێرینەکانی حیزب لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، توانییان چەندین پەیوەندیی سیاسیی نوێ لەگەڵ پارت و ڕێکخراوە جیاوازەکانی جیهان بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلی کورد دروست بکەن.

https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/04/413

Vous voulez que votre personnage public soit Personnage Public la plus cotée à Paris ?
Cliquez ici pour réclamer votre Listage Commercial.

Adresse

Contact, , 17, Avenued Italie
Paris
75013